مانگرتن لە ئەڵمانیا گەشتی شەمەندنەفەر و فڕۆکە پەکدەخات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شەمەندەفەر و فڕۆکە و سیستەمی گواستنەوەی گشتی ئەمڕۆ دووشەممە لە زۆربەی ناوچەو شارەکانی ئەڵمانیا وەستاون و کار ناکەن دوای ئەوەی  یەکێتی کرێکاران داوای مانگرتنێکی سەرتاسەری یەک ڕۆژەی کرد بەهۆی ئەو کاریگەرییەی هەڵئاوسانی دارای لەو وڵاتە لەسەر موچەی ئەندامەکانی دروستی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕیوتەرز بڵاویکردەوە مانگرتنە 24کاتژمێرییەکەی ئەمڕۆ لە لایەن  یەکێتی بازرگانی ڤێردی و یەکێتی هێڵی شەمەندەفەر و گواستنەوە EVG و یەکێتی کرێکارانی ئەو وڵاتەوە داواکرا بە شێوەیەک کاریگەری هەبوو کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ناچار بوون بە پێ چەند کاتژمێرێک بڕۆن بۆ گەیشتنە سەر شوێنی کارەکانیان.

ڤێردی بە ناوی نزیکەی 2.5 ملیۆن کارمەند لە کەرتی گشتی و لە گواستنەوەی گشتی و فڕۆکەخانەکاندا گفتوگۆ دەکات، لە کاتێکدا EVG بە ناوی نزیکەی 230,000 کارمەند لە کۆمپانیای دێوچە بان و پاس داواکاری پێشکەشدەکەن.

هەریەک لە ڤێردی داوای زیادکردنی 10.5٪ کرێ دەکات، کە بەلایەنی کەمەوە 500 یۆرۆ (538 دۆلار) لە مانگێکدا بەرزدەبێتەوە، لە کاتێکدا EVG داوای 12٪ زیادکردن دەکات یان بەلایەنی کەمەوە 650 یۆرۆ لە مانگێکدا دەکات.

بەهۆی مانگرتنەکەوە تێرمینالەکان بە زۆری چۆڵ بوون بە هەمانشێوە فڕۆکەخانەکانیش ، بە شێوەیەک دوو لە گەورەترین فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا لە میونخ و فرانکفۆرت، گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت، لە کاتێکدا خزمەتگوزاری شەمەندەفەرەکان لە لایەن کارپێکەری هێڵی شەمەندەفەر دویچە باهن (DBN.UL). هەڵوەشێنرایەوە.

بە گوێرەی مەزندەکانی کۆمەڵەی فڕۆکەخانەکان ئەی دی ڤی تەنها بە هۆی داخستنی فڕۆکەخانەکان  380هەزار گەشتیار کاریگەربوون و تەنها لە فرانکفۆرت نزیکەی 1200 گەشتی ئاسمانی بۆ 160  هەزار گەشتیار هەڵوەشایەوە وژمارەیەکی زۆر گەشتیار ناچاربوون لە ناو فڕۆکەخانە بمێننەوە.

کارمەندەکان فشار دەکەن بۆئەوەی موچەکانیان زیاد بکرێت  بۆ کەم کردنەوەی کاریگەری هەڵئاوسان لەسەریان کە لە کە لە مانگی شوباتدا گەیشتە 9.3٪ ئەمیش بەهۆی ئەوەی کە پێش جەنگی ئۆکرانیا ئەڵمانیا بە ڕادەیەکی زۆر پشتی بە ڕوسیا بەستبوو بۆ بەدەستهێنانی گاز و لە ئێستادا لە هەوڵی دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەکدایە و دەبێت بە نرخێکی گران لە وڵاتانی دیکە بیکڕن.

هاوکات وتەبێژی دوێچە بان (بەرپرسی  کۆمپانیای خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوە) ڕۆژی دووشەممە وتی" ملیۆنەها سەرنشین کە پشت بە پاس و شەمەندەفەر دەبەستن بۆ چونە سەر کار و هاتوچۆکردن بەم مانگرتنە کاریگەربوون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار