هەنگاریا: یەکێتی ئەوروپا هێزی زیاتر بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا رایگەیاند، سەرکردایەتی ئەوروپا گفتوگۆ لەسەر ناردنی هێزی پارێزەری ئاشتی دەکەن بۆ ئۆکرانیا و ئەوانیش لەو پرۆسەیەوە نزیکن و پێشتر هەنگاریا بڕیاریداوە چەک نەنێرێت بۆ ئەو وڵاتە و لە ئێستاشدا بەردەوامی بەو بڕیارە دەدات.
ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا رایگەیاند، سەرکردەکانی ئەوروپا گفتوگۆیان لەسەر ئەوە کردووە کە ئایا بڕیارێکی باشە ئەگەر هێزی سەربازی بەشێوەی ئاشتی پارێز بنێرن بۆ ئۆکرانیایاخود باشترە هیچ هێزێک نەنێرن
ئاماژەی بەوەشدا، ساڵێک لەمەوبەر ناکۆکی لەسەر ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا هەبوو، لەو کاتەدا هەنگاریا بەو پرۆسەیە ناڕازی بوو ئێستاش ناڕازییە و وڵاتەکانی رۆژئاواش نیگەرانن
ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە هەنگاریا رەتیکردەوە سزا بەسەر سەرچاوەی وزەی روسیا بسپێنێت و ئۆکرانیا پڕ چەک بکات 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار