نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی فینلاند: فینلەندا ڕۆژی سێشەممە بە فەرمی دەبێتە ئەندامێک لە ناتۆ
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نووسینگەی سەرۆکی فینلاند ڕایگەیاند، کە فینلاند ڕۆژی سێشەممە بەفەرمی دەبێتە ئەندامی ناتۆ و هەروەها سکرتێری گشتی ناتۆ جێنس ستۆلتنبێرگ ئەم ڕاگەیاندنەی پشتڕاستکردەوە و وتی ئەم هەنگاوە فینلەندا سەلامەتتر دەکات.
ئاژانسی هەواڵی سکاینیوز ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە ،ڕۆژی سێشەممە فینلاند ئەو وڵاتەی کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ ڕوسیادا هەیە، دوای داگیرکارییەکەی ساڵی ڕابردووی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دوای ئەندامبونی لە هاوپەیمانێتی ناتۆ کرد بە ڕەسمی دەبێتە سی و یەکەمین ئەندام لەو هاوپەیمانێتییە.
هاوکات ئەمە یەکەم گەورەبوونی ناتۆیە لەو کاتەوەی مەقدوونیای باکوور لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە هاوپەیمانیەوە کردووە.
هەروەها تورکیا کۆتا ئەندامی ناتۆ بوو کە مانگی ڕابردوو داواکارییەکەی فینلاندی بۆ ئەندام بوون قبوڵ کرد وتورکیا هێشتا ڕێگرە و ڕازینییە لە بە ئەندام بوونی سوید لەو هاوپەیمانێتییەکە.
ناتۆ ،ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی کە بە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناودەبرێت، هاوپەیمانیەکی سەربازی نێوان حکومەتەکانی 30 وڵاتی ئەندامە- کە 28 وڵاتی ئەوروپی و دوو وڵاتی ئەمریکای باکوور دەگرێتەوە.