ئەمریکا و بەریتانیا ،ڕوسیا بە گواستنەوەی نایاسای منداڵان لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕوسیا تۆمەتبار دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەلبانیا و ماڵتا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان چونە دەرەوە و پەخشی ئینتەرنێتی کۆبونەوەکەیان ڕاگرت  دوای ئەوەی نوێنەری ڕوسیا سەبارەت بە گواستنەوەی منداڵان لە ناوچەکانی جەنگ  دەستی کرد بە قسەکردن .

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەڕیتانیا و ئەمەریکا ڕێگەیان لەوکۆبوونەوە نافەڕمییە  گرت کە  پەخشبکرێت ودیپلۆماتکارەکانی ئەو چوار وڵاتە  ژووری کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکانیان بەجێهێشت کە گفتوگۆکەی تێدا بەڕێوەچوو دوای ئەوەی کۆمیسیاری ڕوسیا ماریا لۆڤا-بێلۆڤا دەستی کرد بە قسەکردن لەسەر "دەرکردنی منداڵان لە ناوچەکانی شەڕ".

سەبارەت بە هەڵوێستەکەیان،باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لیندا تۆماس گرینفیڵد بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەمەریکا لەگەڵ بەڕیتانیادا بووە بۆ ڕاگرتنی پەخشی ئینتەرنێتو گواستنەوەی ئەو کۆبونەوەیە  "بۆ ئەوەی لۆڤا-بێلۆڤا نەتوانێن لە پەخشێکی  نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە  زانیاری هەڵە بڵاوبکاتەوە و بەرگری لە کردەوە ترسناکەکانی بکات لە ئۆکرانیا."

جێگەیباسە مۆسکۆ نایشارێتەوە کە  هەزاران منداڵی ئۆکرانی هێناوەتە ڕوسیا، بەڵام وەک هەڵمەتێکی مرۆیی بۆ پاراستنی هەتیوان و منداڵانی جێهێڵراو لە ناوچەی جەنگدا باسی دەکات.

لۆڤا بێلۆڤا لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان باسیلەوەشکرد، لە شوباتی 2022 ەوە نزیکەی 5 ملیۆن ئۆکرانی، لەنێویاندا 700 هەزار منداڵ، گەشتیان کردووە بۆ ڕوسیا.

وتیشی نزیکەی 2 هەزار منداڵ لە هەتیوخانەکان بوون و سەربازەکان گواستویانەتەوە، هاوکات  نزیکەی 1300 لەو منداڵانە لەو کاتەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئۆکرانیا، لە کاتێکدا 400 منداڵ ئێستا لە هەتیوخانەکانی ڕوسیان و 358 منداڵیش لە ماڵە بەخێوکەرەکانی ڕوسیا دانراون.

دوای ئەوەی لۆڤا-بێلۆڤا قسەکانی تەواو کرد دیپلۆماتی بەریتانی ئەسیما غازی-بویلۆن گەڕایەوە ژوری کۆبونەوەکان و ڕایگەیاند، "ڕوسیا ده ڵێت ئه و منداڵانه ده پارێزێت ، بەڵام ئەمە سیاسەتێکی ترسناکە کە لە ڕێگەیەوە  هەوڵی سڕینەوەی ناسنامە و دەوڵەتی ئۆکرانیا دەدات."

 هاوکات  مانگی ڕابردوو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی دژی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و لڤۆڤا بێلۆڤا دەرکرد کە تۆمەتباریان دەکەن بەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی منداڵان لە ئۆکرانیاوە دەگوازنەوە بۆ ڕوسیا لەو کاتەوەی ڕوسیا لە 24 ی مانگی دووی ساڵی 2022 داگیرکاری دژی ئۆکرانیا دەستپێکرد و مۆسکۆش لەو بارەیەوە گوتی  فەرمانەکان لە ڕووی یاساییەوە پووچەڵن چونکە ڕوسیا واژۆی ئەو پەیماننامەیە ناکات کە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەسەر دامەزراوە.

هەر سەبارەت بە کۆبونەوەکە باڵیۆزی ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان  بە ڕۆژنامەنووسانی وت کۆبوونەوە نافەرمییەکە زۆر پێش ڕاگەیاندنی دادگای نێودەوڵەتی پلانی بۆ دانراوە و مەبەست لێی ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانە نییە کە لە دژی پوتن و لڤۆڤا-بێلۆڤا ئەنجام دراوە.

دیپلۆماتکاران دەڵێن زۆر دەگمەنە کە پەخشی ئینتەرنێتی نەتەوە یەکگرتووەکان بلۆک بکرێت. بەڵام مانگی ڕابردوش چین ڕێگەی لە کۆبوونەوەی نافەرمی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کۆریای باکوور.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار