ئیدارەی بایدن ترەمپ بە هۆکاری ئەو کێشانەی کە لە پرۆسەی کشانەوە لە ئەفغانستان سەریان هەڵداوە تۆمەتبار دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیدارەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پوختەی ڕاپۆرتە نهێنییەکانی بڵاوکردەوە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێش خۆی بە هۆکاری کشانەوەی ئاژاوەگێڕانەی سوپای ئەمریکا لە مانگی ئابی 2021 لە ئەفغانستان تۆمهتبار دهكات و دهڵێت، شكستیهێناوه لە پلاندانان بۆ کشانەوە و رادهستكردنی وڵاتهكه به بزوتنەوەی تاڵیبان.
رۆژی پێنجشەممە 6ـی نیسانی 2023، کۆشكی سپی چەند بەڵگەنامەیەکی هەستیار و نهێنی لەبارەی کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان لە ئابی 2021دا، خستەڕوو، دواتر بۆ کۆنگرێس نێردرا کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی زۆرینە کۆماری لێکۆڵینەوە لە "شکستی جۆ بایدن" لە کاتی کشانەوەکەدا دەکرێت و بایدن ئۆباڵی کشانەوەکە دەخاتە ئەستۆی دۆناڵد ترەمپ و زانیاریی هەڵەی هەواڵگرییەوە. ترەمپیش دەڵێت: "هەمووی هەڵەی بایدنە."
راپۆرتەکە کە پێکهاتووە لە 12 لاپەڕە ئاماژەی بەوەشداوە، ئیدارەی ترەمپ بەبێ ئامادەکاریی پرسی کشانەوەی رادەستی ئیدارەی جۆ بایدن کردووە.
لەکاتی راگەیاندنی کورتەیەک لە بەڵگەنامەکان، جۆن کێربی، گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دانی بەوەدا نا کە لەکاتی چۆڵکردنی ئەفغانستان "هەڵە روویداوە". کێربی گوتی: "کۆتاییهێنانی جەنگ، هەر جەنگێک کارێکی ئاسان نییە. بەتایبەتیش لەدوای 20 ساڵ. ئەوەش مانای ئەوە نییە کە کۆتاییهێنانی ئەو جەنگە لە ئەفغانستان شایەنی ئەوە نەبووە بکرێت."
کۆشکی سپی بەشێوەیەکی گشتیی لۆمەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای کرد بەوەی کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئەودا، دۆخێکی هێناوەتە ئاراوە کە سەری ناوەتە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان.
لە پوختەی پێداچونەوەکاندا هاتوەکە "هەڵبژاردەکانی سەرۆک بایدن سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی کشانەوەی لە ئەفغانستان بە توندی سنوردار بوە بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە سەرۆکەکەی پێش خۆی دروستی کردوە"، ئیدارەی پێشو هیچ پلانێکی بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی کشانەوە یان چۆڵکردنی کۆتایی ئەمریکییەکان یان هاوپەیمانەکانی ئەفغانستان نەخستەڕو.
هاوکات، دانی بەوەشدا نا کە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا شکستی هێناوە لەوەی لە ئاستی "بەهێزی تاڵیبان و لاوازی هێزەکانی حکومەت تێبگات" لەکاتێکدا وڵاتانی رۆژئاوا دوو دەیەیان لە بەهێزکردنی سوپاکەدا خەرجکردبوو. کێربی گوتی: "بە راشکاوی، ئێمە لەبارەی هەواڵگرییەوە شتەکانمان نەپێکا."
هەر لە راپۆرتەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپیدا هاتووە، پاش 20 ساڵ و خەرجکردنی 2 ترلیۆن دۆلار لە ئەفغانستان، ئیدارەی بایدن لەبەردەم دوو ئەگەردابووە، یان شەڕ دژی تاڵیبان دەستپێبکاتەوە یان پاشەکشەبکات، کە بڕیار لەسەر پاشەکشەکردن لەو وڵاتە درا.
هاوکات لە راپۆرتەکەیدا، کۆشکی سپی ئۆباڵی هەڵەکان دەخاتە ئەستۆی رێککەوتنێکی شوباتی 2020ـی ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان و دەڵێت، ئەو رێککەوتنە حکومەتەکەی بایدنی خستووەتە دۆخێکی ئەستەمەوە.
ئەمریکا رێککەوتنێکی لەگەڵ تاڵیبان ئەنجامدابو، لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئهمریكا بۆ کشانەوەی هەمو هێزەکانی وڵاتهكه له ئهفغانستان، بههۆیهوه ئیدارهی ئهو وڵاته كهوتهوه دهست تاڵیبان و حكومهتی كابوڵ روخا و ئهشرهف غهنی، سهرۆكی ئهوكاتی ئهفغانستان وڵاتی بهرهو تاجیكستان بهجێهێشت.
کۆشکی سپی دەشڵێت، ترەمپ لە 11 مانگی کۆتایی ئیدارەکەیدا بەشێوەیەکی بەردەوام ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکای لە ئەفغانستان کەمکردبووەوە، بەجۆرێک لە کاتی دەستبەکاربوونی ئیدارەی بایدن لە کانوونی دووەمی 2021دا، تەنیا دوو هەزار و 500 سەربازی هێشتبوویەوە.
لەمبارەیەوە،مایکل مەککۆل، سەرۆکی کۆمارییەکانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بە توندی ڕەخنەی لە ئیدارەی ئەمریکا گرت، ئهو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە بایدن فەرمانی کشانەوەکەی داوە و "بەرپرسە لە شکستە گەورەکان لە پلاندانان و جێبەجێکردندا نەک ترەمپ".
لای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ رۆژی پێنجشەممە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی کشانەوەی ئەمریکای لە ئەفغانستان بە "خۆ بەدەستەوەدان" ناوبرد و گوتی کە ئیدارەی ئێستای ئەمریکا لێی بەرپرسە. ترەمپ نووسی:" بایدن بەرپرسە، هیچ کەسێکی دیکە بەرپرس نییە."
لە راپۆرتەکەیدا، کۆشکی سپی باس لەوە دەکات لە ماوەی 20 ساڵدا، ئەمریکا 2 ترلیۆن دۆلاری لە ئەفغانستان خەرجکردووە و 300 هەزار سەربازی پێگەیاندووە. بەڵام وەکو خۆی دەڵێت، دەزگای هەواڵگرییەکەیان شکستیهێناوە لەوەی پێشبینی ئەوەیان نەکردبوو کە "بەو خێراییە سوپای ئەفغانستان هەرەس دێنێت" و تاڵیبان دەست بەسەر وڵاتدا دەگرێت.
بزووتنهوهی تاڵیبان له 1996دا دهركهوت و زیاتر له سهدا 80ی خاكی ئهفغانستانی كۆنترۆڵ كرد و ئیمارهتێكی ئیسلامی له ئهفغانستان راگهیاند و تهواوی هێز و گرووپه چهكدارییهكانی ئهفغانستانی له دۆڵی بانشیر گهمارۆ دابوو.
به هۆی تهقاندنهوهی تاوهره بازرگانییهكانی ئهمهریكا، واشنتن رێكخراوی قاعیده و بزووتنهوهی تاڵیبانی به ئهنجامدهری هێرشهكان تۆمهتبار كرد و داوایكرد، تاڵیبان ئوسامه بن لادن رادهستی ئهمهریكا بكات، بهڵام مهلا عومهری ئهمیری پێشووتری بزووتنهوهكه رهتیكردهوه، بن لادن رادهست بكات و رایگهیاند، بن لادن میوانی خۆشهویستی ئهفغانستانه.
بهو هۆیهوه ئهمهریكا هێرشی زهمینی و ئاسمانی بۆ سهر ئهفغانستان دهستپێكرد و كۆتایی به دهسهڵاتی تاڵیبان له كابوڵ هێنا.
ئەو کشانەوەیەی کە کۆتایی بە درێژترین شەڕی ئەمریکا هێنا، شاهێدی هەڵاتنی دەیان هەزار ئەفغانی بو كه له وڵاتهكهدا بێهیوا بون بههۆی گەڕانەوەی دەسەڵاتی بزوتنەوەی تاڵیبانی توندڕەو، تهنانهت هەندێکیان منداڵهكانیان رادەستی هێزەکانی ئەمریکا یان كرد و خۆشیان له پڕۆسهیهكی ئاڵۆز و پڕ له ئاژاوهدا له فڕۆكهخانهی كابوڵ ههوڵی خۆ رزگاركردنیاندا.