لە 70 شاری ئەڵمانیا خۆپیشاندان دژی ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا ئەنجامدەدرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەزاران کەس بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکاندا کرد کە لە 70 شاری ئەڵمانیا ئەنجامدرا و دابینکردنی چەکیان بۆ کیێڤ ڕەتکردەوە و داوای کۆتاییهێنان بە هەڵکشانی چەک و دەستپێکردنی دانوستانی بەپەلەیان لەگەڵ ڕوسیا کرد.

ئاژانسی DPA بڵاویکردەوە، خۆپیشاندانەکان لە چوارچێوەی ڕێپێوانەکانی ئاشتیدا ڕێکخرابوو، کە ساڵانە لە سەروبەندی جەژنی ئیستەردا لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، لە شارەکانی بەرلین، بۆن، برێمن، دویسبورگ، هانۆڤەر، لایپزیگ، میونشن و شتوتگارت گەورەترین خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

ڕێکخەرانی ڕێپێوانەکە ئاماژەیان بەوەکرد، زیاتر لە دوو هەزار کەس بەشداری ڕێپێوانەکەی بەرلینیان کردوە و نزیکەی هەزار و 200 کەسیش کەسیش لە شاری هانۆڤەر کۆبونەوە.

لە شاری بۆن، ڕێپێوانی ئاشتی بەو دروشمە ڕێکخرا کە ئەگەر ئۆکرانیا مافی بەرگری لە خۆی هەبێت، چەکی قورستر چارەسەر نییە، بەڵکو ناردنی چەک سوتەمەنی شەڕە.

بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئەڵمانیا، لە سەرەتای جەنگی ئۆکرایناوە، بەرلین بە بەهای دوو ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازیی ئۆکراینای کردووە و پلانیشی هەیە تاوەکو کۆتایی ساڵ زیاتر لە دوو ملیار و دوو سەد ملیۆن دۆلاری دیکە هاوکاریی سەربازی ئۆکراینییەکان بکات. 

گرنگترین هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بۆ سوپای ئۆکراینا بریتی بوون لە پێدانی 18 تانکی لیۆپارد، 34 درۆنی چاودێری، 500 سیستمی بەرگریی ستینگەر، 14،900 مینی دژە تانک، پێنج سیستمی رۆکێتی مارس - دوو و 14 تۆپهاوێژی هاوتزەر.

لە سەرەتای جەنگی ئۆکرایناوە 46 وڵات هاوکاریی سەربازیی ئۆکراینایان کردووە. خۆپێشاندەرانیش دەڵێن ئەو هاوکارییانە جیهان رووبەڕووی جەنگێکی گەورە دەکەنەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار