ماڵپەڕی واشنتۆن ئێکزامیینەری ئەمریکی زانیاری نوێ لەسەرهێرشەکەی سەرفڕۆکەخانەى سلێمانی ئاشکرا دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ماڵپەڕی واشنتۆن ئێکزامیینەری ئەمریکی ڕۆژی دووشەممە ڕاپۆرتێکی لەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکردەوەوتیایدا هاتووە،پێش هێرشەكە، دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیای لە ناوچەکە دەستنیشانکردووە و توركیا ئاگاداركراوەتەوە كە جێپێی ئەمریكییەكانیان هەڵگرتووە و کاربەدەستانی تورکیا گرنگیانپێنەداوە.
لە ڕاپۆرتێكدا ماڵپەڕی واشنتۆن ئێگزامینەری ئەمریكی کە لە لایەن مایكل ڕۆبن، ڕۆژنامەنووس و لێكۆڵەرلەو ماڵپەڕەوە نوسراوە لەسەر هێرشەکەی حەوتی مانگی دەوڵەتی تورک بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و بە ئامانجگرتنی مەزڵوم عەبدی بڵاو کردووەتەوەو تیایدا هاتووە : رۆژی ٧/٤/٢٠٢٣، ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و هاوپەیمانی سەرەكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە شەڕی داعش لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.
مەزڵوم عەبدی لەگەڵ سەرکردایەتی ناوخۆیی کورد و بەرپرسانی ئەمریکا کۆبووەوەتەوە گروپەکە بەیەکەوە بە کاروانێکەوە ڕۆیشتون بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، بۆ ئەوەی لە وێوە بۆ سوریا بگەڕێتەوە.
مایكل ڕۆبن وەک خۆی دەڵێت: سەیری ڤیدیۆی كامێراكانی چاودێرییەكانی كردووە، كە پێنج ئۆتۆمبێلی جۆری سی یو ڤی تێدەپەڕن، دوای سێ چركەش مووشەكێك لە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە تەقێندراوە.
باسلەوەشدەکات کە پێشڕودانی هێرشەکە دەزگایهەواڵگری ئەمریکا شوێنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی دەستنیشانکردووە و داوایان لە تورکیا کردووە کە پاشەکشەی پێبکات بەڵام سودی نەبووە، هاوکات لە کاتێکدا هەندێک لە ڕۆژنامەنووسان پێیان وابوو هێرشەکەی تورکیا بە مەبەست شکستی هێناوە و تەنها ئاگادارکردنەوەیەک بووە بۆ واشنتۆن .
بەڵام ڕۆبن دەڵێت ،ڕاستییەکان ئەم تیۆرییە ڕەتدەکەنەوە وبە پێی ڕاپۆرتەکان بەهۆی باران بارینی زۆرەوە، زەوییەکە توند و قوڕاوی بووە ئەمەشبۆتە هۆی ئەوەی موشەکەکە بچەقێتە قوڵای زەوییەکە ئەمەش تەقینەوەکەی دواخستووەو بۆتە هۆی ڕزگارکردنی گیانی ئەمریکییەکان و مەزڵووم کۆبانیش.
لە ڕاپۆرتەكەی ماڵپەڕی واشنتۆن ئێگزامینەردا هاتووە کە لە كۆشكی سپیدا ئارەزویەكە هەیە، بۆ ئەوەی ئەم ڕووداوە بشاردرێتەوە و پەردەپۆش بكرێت و دەشڵێت: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێیوایە کە هەر كاردانەوەیەك پێش هەڵبژاردنەكانی توركیا ڕەنگە سوودی بۆ ئەردۆغان هەبێت.
باسلەوەشکراوە ڕەنگە بایدن سزا بەسەر كۆمپانیای بایرەكتاردا بسەپێنێت، كە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆ توركیا دروستكردووە،کە بۆتە هۆی بڵاوکردنەوەی ترس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا.
هاوکات مایکڵ ڕۆبن دەشڵێت، دەبێت كۆشكی سپی سنورێک بۆ پڕوپاگەندەکانی تورکیا دابنێت کە دەڵێن فڕۆكەی بایراكتار ڕۆڵی سەرەكی لە شەڕی ئۆكرانیا هەبوو، تەنانەت ڤلادیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیاش دەڵێت: میدیاكانی ڕۆژئاوا قەبارەی كاریگەرییەكانی توركیایان لەسەر شەڕەكە گەورە کردووە.
ڕاپۆرتەكە جەخت لەوە دەكاتەوە، کە دەبێت كۆشكی سپی ڕێككەوتنی فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف ١٦ بە توركیا ڕەت بكاتەوە، ئەمە جگە لەوەی كۆتایی بە گرێبەستەكە بهێنرێت بۆ دابینكردنی كەرەستەی یەدەگ بۆیان، هەروەها ڕاگرتنی هەموو مامەڵەی هەواڵگری و هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ توركیا، چونكە توركیا ڕەتكردنەوەی هۆشدارییەكانی ئەمریكا سەبارەت بە بوونی ئەوان لە كاروانە ئامانجدارەكەدا جێگەی شەرمەزارییە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، پێویستە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای هاكان فیدان، سەرۆكی دامەزراوەی هەواڵگری توركیا بدات و ڕێگری لە سەفەركردنی بكات، چونكە دەستی هەبووە لە بەئامانجگرتنی فڕۆكەخانە، ئەمە جگە لەوەی پاڵَپشتییە بۆ لۆجستی و سەربازی توركیا، هەروەها پشتیوانی لە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەكات.
لە ڕاپۆرتەكەدا داوا لە ئەمریكا دەكات، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی توركیا بانگهێشت بكات، چونكە سەركەوتن بەسەر تیرۆردا پێویستی بە پاككردنەوەی ناوخۆییە.