نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی کوژراوانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا نزیکبۆتەوە لە 8500 کەس

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا لەو کاتەوەی ڕوسیا دەستی بە هێرشەکەی کردووە نزیک بووەتەوە لە 8500 کەس، بەڵام ژمارە ڕاستەقینەکە لەوانەیە زۆر زیاتر بێت.

نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لەو کاتەوەی ڕوسیا دەستی بە هێرشەکەی کردووە نزیک بووەتەوە لە 8500 کەس و جگە لەو کەسانەی کوژراون، پشتڕاستی کردەوە کە زیاتر لە 14 هەزار هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

هەروەها ئاژانسەکە وتی " نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو باوەڕەدایە کە ژمارە ڕاستەقینەکان زۆر بەرزترن چونکە وەرگرتنی زانیاری لە هەندێک شوێنەوە دواخراوە و زۆرێک لە ڕاپۆرتەکان هێشتا چاوەڕێی پشتڕاستکردنەوەن." بۆ نمونە لە ماریوپۆل (لە ناوچەی دۆنێتسک) ، لیسیچانسک، پۆپاسنا و سیڤیرۆدۆنێتسک (لە هەرێمی لوهانسک) ، کە بڕوادەکرێت چەندین قوربانی مەدەنی لەو ناوچانە هەبێت."

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند تەنها لە نۆ ڕۆژی یەکەمی مانگی نیساندا کوژرانی 44 هاوڵاتی مەدەنی پشتڕاستکراوەتەوە، کە هەموویان جگە لە یەکێکیان بەهۆی " چەکی تەقەمەنییەوە بوون کە کاریگەری فراوانیان لەسەر ناوچەکە هەیە."

هاوکات لە نوێترین زانیارییەکان لەسەر جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیادا:

ڕوسیا و ئۆکرانیا سەدان بەندکراوی جەنگیان ئاڵوگۆڕ کردو هەندێک لە سەربازە ئازادکراوەکانی هەردوو وڵات لە دۆخێکی خراپدان و پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەیە.

بێلاڕوس داوای دڵنیایی لە مۆسکۆ دەکات، سەرۆکی بیلاڕوس کە میوانداری ژمارەیەک سەربازی ڕوسیا دەکات داوای دڵنیایی دەکات کە ڕوسیا بەرگری لە بیلاڕوس دەکات ئەگەر هێرش بکرێتە سەری.

کاربه ده ستانی ڕوسیا ده ڵێت 75٪ی با خمووت ده ستی به سه ردا گیرا وەو شەڕی بەردەوامە بۆ دەستگرتن بەسەر تەواوی ئەو ناوچەیەدا.

سەرچاوە:voice of america

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار