پەیوەندییەکانی کوبا و ئەمریکا لە قۆناغێکی نوێدا.

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بانکەکان لە کوبا جارێکی دیکە پارەی نەختینەیی بە دۆلاری ئەمریکی وەرئەگرن، دوای ئەوەی قەدەغەکردنی ئەو کارە لە ڕۆژی دووشەممەدا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو هەڵگیرا.

نزیکەی دوو ساڵ بوو خەڵکی کوبا نەیانتوانیبوو دۆلار بە شێوەی کاش بخەنە سەر حسابەکانیان لە بانکەکان و دامەزراوە داراییەکانی دیکە.

حکومەتی کوبا لە ساڵی ٢٠٢١دا قەدەغەکردنی هێنایە ئاراوە بە ئاماژەدان بە "بەردەوامی کێشەکان کە بەهۆی گەمارۆی بەردەوامی ئەمریکاوە دروستبوون".

بڕیارنامەکەی بانکی ناوەندی کوبا ڕۆژی دووشەممە لە ڕۆژنامەی فەرمی کوبا بڵاوکرایەوە و دەستبەجێ کاریگەری هەبوو.

ئاماژە بە کێشە ئابورییەکانی ئێستای کوبا ناکات بەڵکو زیادبوونی ئەم دواییەی گەشتیاری و "بوژانەوەی وردە وردەی پیشەسازی خزمەتگوزاری و کەرتی بەرهەمهێنان" وەک هۆکاری پشت هەڵگرتنی قەدەغەکردنەکە دەهێنرێتەوە.

کوبا زیاتر لە شەش دەیە لە ژێر سزاکانی ئەمریکادایە بەڵام ئەو سنووردارکردنە ئابووریانەی کە بەسەریدا دانرابوو لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا زیاتر توندتر کران.

بڕیاریشە سبەی چوارشەممە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە "کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرز" لە واشنتۆن ئەنجام بدەن و تاوتوێی کۆچبەران بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار