سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پاپای ڤاتیکان کۆبوونەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پاپ فرانسیس، پاپای ڤاتیکان کۆبوونەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13-4-2023 لە ئیتاڵیایە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی دیکە دەبێت. پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە، لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان، گوتی: شەرەفمەندم کە ئەمڕۆ لەگەڵ پاپا فرانسیس کۆبوومەتەوە و خۆشحاڵم کە بە تەندروستییەکی باشەوە دەیبینم.
نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە پارێزگاریکردن لە ئاشتی و برایەتی نێوان پێکهاتەکانی عێراق کردووەتەوە و پابەندبوونی خۆشی بە بەردەوامبوونی پتەوکردنی ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردووەتەوە.
هاوکات سەرۆکایەتی هەرێم سەبارەت بە کۆبونەوەکە ڕایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به ديدار و بينينى قه‌داسه‌تى پاپا له ته‌ندروستييه‌كى باش‌دا ده‌ربڕى و هيواى سه‌لامه‌تى و ته‌مه‌ندرێژى بۆ خواست، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕه‌وشى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان پێشكه‌ش كرد.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، " ئاماژه‌ى به گرنگى و كاريگه‌ريى سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌رى ماف و ئازاديى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانه و بۆ هه‌مووان به نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى ده‌مێنيته‌وه. "
هەروەها "لاى خۆيه‌وه قه‌داسه‌تى پاپا وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه و بينينه‌وه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ستايشى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه و يه‌كترقبووڵكردنى له‌نێو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان كرد و جه‌ختى كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌و كولتووره له هه‌رێمى كوردستان و عێراق پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به يادێكى خۆش ناوه‌زه‌د كرد. "
له كۆتاييدا نێچيرڤان بارزانى تابلۆى هونه‌رمه‌ندێكى شێوه‌كارى كوردى پێشكه‌ش به قه‌داسه‌تى پاپا كرد كه ده‌ربڕى پێكه‌وه‌ژيان بوو له‌نێو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.