سیاسەتمەدارێکی باکوری کوردستان کتێبی مەم و زینی پێشکەش بە پاپای ڤاتیکان کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

عەبدوڵلا دەمیرباش سەرۆکی پێشووی ناوچەی سوری ئامەدی باکوری کوردستان کتێبی مەم و زینی پیشکەش بە پاپا فرانجیس پاپای ڤاتیکان کرد و داوای لێکرد نزا بکات کە کێشەی کورد لە تورکیا لە رێگەی ئاشتیانەوە چارەسەر بکرێت.

عەبدوڵلا دەمیرباش کە لە ساڵەکانی ٢٠٠٤ تاوەکو ٢٠٠٩ سەرۆکی شارەوانی ناوچەی سوری ئامەدی باکوری کوردستان بووە و بەهۆی ئەوەی لە ئیستادا لە تورکیا سکاڵای لەسەرە و داواکراوە، لە ئەوروپا دەژی، سەردانی پاپا فرانجیس پاپای ڤاتیکان کرد.

عەبدوڵلا دەمیرباش لە سەردانەکەیدا، کتێبی مەم و زینی ئەحمەدی خانی پێشکەش بە پاپای ڤاتیکان کرد کە لەلایەن نووسەری کورد محەمەد ئەمین بۆزئارسلانەوە لە ساڵی ١٩٩٠دا وەرگێڕدراوەتە سەر پیتی لاتینی.

دەمیرتاباش هەروەها تابلویەکی چێنراوی پێشکەش بە پاپای ڤاتیکان کرد کە وێنەی ژنێکی کوردی لەسەرە و لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ دەمیرباش نێردراوە.

عەبدوڵلا دەمیرباش لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەسی داوچە وێللای ئەڵمانی (فەلات بۆزئارسالان) رایگەیاند، پاپای ڤاتیکان رایگەیاندووە کە نزا دەکات کە کێشەکی کورد چارەسەر بکرێت و بە تامەزرووە نزا دەکەم."

دەمیرباش دەشڵێت، نامەیەکی سێ لاپەڕەییان لەبارەی کێشەی کورد و چارەسەری کێشەکە رادەستی پاپای ڤاتیکان کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار