ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی: بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەبێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ڕێژەی نەوت لە جیهاندا کەمببێتەوە.
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لەڕاگەیەندراوێکدتا بڵاویکردەوە، ، لە مانگی (ئازار/3)ی ئەمساڵەوە زیادکردنی بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لەلایەن وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێک + دەستیپێکردوە، لەهەمانکاتیشدا یەک ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندامی گروپەکەش کەمکراوەتەوە.
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئەوەشیخستۆتەڕو، ڕەنگە بەرزبونەوەی پشکی نەوتی جیهانی کاریگەری لەسەر بڕیاری “ئۆپیک پڵەس هەبوبێت، لە مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ، بەراورد بە دو ساڵ و شەش مانگ لەمەوبەر پشکەکانی ڕێکخراوی هاریکاری و گەشەپێدانی ئابوری گەیشتوەتە بەرزترین ئاست ٢،٨٣ ملیار بەرمیل بوە.
راگەیەندراوەکەی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی چاوەڕواندەکرێت ببێتە هۆکارێک بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان کە لەئێستادا بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 86.33 دۆلار، بەرمیلێک نەوتی جۆری تەکساسی ئەمریکاش بە 82.40 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت