بەهۆی پێکدادانەکان لە سوودان٥٦ کەس کوژراون و ٥٩٥ کەسیش برینداربوون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ئاکامی پێکدادانەکانی دوێنێی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە هێزێکی نیمچەسەربازییە لە سوودان، ٥٦ مەدەنی کوژران.
لیژنەی ناوەندی پزیشکانی سوودان بەیانیی رۆژی یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی لە ئاکامی پێکدادانەکانی دوێنێی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەخت و شارەکانی دیکەی سوودان، ٥٦ مەدەنی کوژران و ٥٩٥ کەسیش برینداربوون.
لیژنەی ناوەندی پزیشکانی سوودان داوای کردووە، دەستبەجێ ژیرانە کێشەکان چارەسەر بکرێن و پێکدادانەکان رابگیرێن، هەروەها رێڕەوی ئاسایشپارێزراو بکرێتەوە بۆ گواستنەوەی گیرخواردن بۆ ناوچەی پارێزراو و گەیاندنی فریاگوزاری سەرەتایی بە برینداران و دەستبەسەرکراوانیش ئازاد بکرێن.
ئەوەش چەند کاژێرێک دوای ئەوە هات کە یەكێتیی پزیشکانی سوودان رایگەیاند، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 27 کەس و بریندارانیشی بە 170 کەس هەژمارکردبوو.
بە درێژایی شەوی رابردوو لە خەرتوومی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکە دەنگی تەقە بیستراوە و تاوەکو بەیانیی ئەمڕۆش دووکەڵ لە ژمارەیەک بنکەی سەربازی و باڵەخانە بەرز دەبووەوە.
ناکۆکییەکان بەهۆی چاکسازیی سەربازیی کە داوا دەکات هێزەکانی پشتیوانی خێرا بخرێتە سەر سوپا، ناکۆکییەکانی نێوان ئەم دوو هێزەی بەدوای خۆیدا هێنا و دوێنێ ناکۆکییەکان گەیشتنە ئەوەی هێز بەرامبەر یەکتر بهێنن.
هاوکات، بە درێژایی رۆژی شەممە، داوای ڕاگرتنی شەڕەکان بهردهوامبو كه لە لایهن نەتەوە یەکگرتووەکان، واشنتن، مۆسکۆ، پاریس، ڕۆما، ڕیاز، یەکێتی ئەفریقا، کۆمکاری عەرەبی، یەکێتی ئەوروپا و تەنانەت عەبدوڵڵا حەمدۆک، سەرۆک وەزیرانی پێشوی مەدەنی سودان دهكرا، بەڵام شهڕو پێكدادانهكان ههر بهردهوامبون.
کۆمکاری عەرەبی ئەمڕۆ ئهنجامدانی کۆبونەوەیەکی بەپەلەی لەسەر سودان راگەیاند، لەسەر داوای قاهیرە، کە بارەگاکانی له ڕیازه و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانیش داوای "دەستبەجێ ڕاگرتنی توندوتیژی" کرد.
لایخۆیەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای "دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان" کرد، لە تویتێکدا لە تویتەر نوسیویەتی، پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان)و هێزەکانی پشتیوانی خێرا هەڕەشە لە ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی سودان دەکات.