بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: G7 ڕووبەڕووی "هەر هەوڵێکی داگیرکاری" دەبێتەوە لەلایەن چینەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت ڕووبەڕووی هەر هەوڵێکی چین دەبنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تەنگەی تایوان، ئەمەش لە کاتێکدایە گرژییەکان لە دەوروبەری تایوان زیادیان کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ڕۆژنامەنووسانی وتوە " پەیامەکە هەمان پەیامە لە کۆمەڵەی حەوتدا: ئێمە ئامادەین ودەمانەوێت لەگەڵ چیندا کار بکەین لەو ناوچانەدا کە چین ئامادەیە لەگەڵماندا کار بکات."

وتیشی وتیشی " بەدڵنیاییەوە ئێمە دژی هەر هەوڵێکی داگیرکاری یان دەستکاریکردن  بۆ گۆڕینی دۆخی ئێستای گەرووی تایوان دەوەستین."

ئەمەشلەکاتێکدایە وەزیرانی کۆمەڵەی حەوت بە پەرۆشن بۆ نیشاندانی بەرەیەکی یەکگرتوو، بەتایبەتی دوای لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کە لە هەندێک لە وڵاتانی  ڕۆژئاوادا بە لاواز دادەنرا بەرامبەر چین و بووە هۆی کاردانەوەیەکی پێچەوانە.

دوای سەردانەکەی بۆ چین لەم مانگەدا، ماکرۆن هۆشداری دا لەوەی کە ئەوروپا لە ئەگەری توشبوون بە قەیرانێکە سەبارەت بە تایوان بەهۆی " سیاسەتی ئەمەریکا و کاردانەوەکانی چینەوە."

هاوکات وەک تاکە ئەندامی ئاسیایی لە کۆمەڵەی حەوت، ژاپۆن زۆر نیگەرانە لە هەر کردەوەیەکی داگیرکاری چین دژی تایوان.

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن یۆشیماسا هایاشی دوای کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی " کاریگەری ئاشتی و سەقامگیری گەرووی تایوان لەسەر وڵاتەکەمان زۆر گرنگە، بەڵام ئەمە فاکتەرێکی گرنگە لە سەلامەتی و ئاسایشی فراوانتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا."

هایاشی بە ڕۆژنامەنووسانیش وت وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کاترین کۆلۆنا پێیڕاگەیاندووە فەڕەنسا " هەستێکی قووڵی هەیە " سەبارەت بە ڕێزگرتن لە دۆخی ئێستا و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە تەنگەی تایوان وەک وڵامێک بۆ قسەکانی ماکرۆن.

چین تایوان وەک خاکی چین دەبینێت و ڕەتی نەکردۆتەوە هێز بەکاربهێنێت بۆ گرتنی دوورگەکە کە بە شێوەیەکی دیموکراسی بەڕێوە دەبرێت. سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن دەڵێت تەنها خەڵکی تایوان دەتوانن بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن.

کۆمەڵەی حەوت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ژاپۆن، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا و کەنەدا پێکدێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار