نەتەوە یەکگرتوەکان: له سێ ساڵدا 67 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەشبوون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت، لە ماوەی سێ ساڵدا و بەهۆی ئەو فشارانەی لەسەر سیستەمی تەندروستی بەهۆی کۆرۆنا هه‌بوون، زیاتر لە 10 ساڵ پێشکەوتن لەڕوی کوتانی ڕۆتینی منداڵان دواكه‌وتوه، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی سورێژە یان ئیفلیجی منداڵان ده‌كاته‌وه به‌هۆی نه‌كوتانەوە.
بەگوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2021، 67 ملیۆن منداڵ بەشێوەیەکی رێژه‌یی یان تەواو بێبەشبوون لە وەرگرتنی ڤاکسینە گرنگەکان بەهۆی کاردانەوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
نەتەوە یەکگرتوەکان باسی له‌وه‌شكردوه، 67 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەشبون، بە تایبەت لە ئەفریقا و باشوری ئاسیا، لە کاتێکدا 48 ملیۆن منداڵ بە هیچ شێوەیەک هیچ جۆرە ژەمێکیان وەرنەگرتوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کوتانی ساڵانە ژیانی 4.4 ملیۆن مرۆڤ له جیهاندا رزگارده‌كات، ئەو ژمارەیەش ڕەنگە بگاتە نزیکەی 5.8 ملیۆن تاوه‌كو ساڵی 2030، به‌وه‌ش رێژه‌ی منداڵانی بێبەشکراو لە ڤاکسینە سەرەکییەکان نیوە كه‌مده‌كاته‌وه.
سەرچاوە: UN.org