سبەینێ بەرپرسانی سوریا، تورکیا، ئێران و روسیا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سبەینێ بەرپرسە باڵاکانی سەربازی و هەواڵگری تورکیا، سوریا، ئێران و روسیا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە و پرسی سەرەکی کۆبونەوەکە پرۆسەی لێکنزیککردنەوەی ئەنقەرە و دیمەشق دەبێت و تورکیاش چاوی لەوەیە لەدژی کورد ئەو وڵاتانە یەک بخات.

خولوسی ئاکاری وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، سبەینێ وەزیرانی بەرگری تورکیا، روسیا، سوریا و ئێران و سەرۆکی دەزگا هەواڵگرییەکانی هەر چوار وڵات لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا کۆدەبنەوە.

ئاکار لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا وتی، " لە کۆبونەوەکاندا ئێرانیش بە شێوەیەکی چالاک بەشداری دەکات و باسی پرسی 'تیرۆر' و گەڕاندنەوەی ئاوارە سوریەکان لە تورکیاوە و بۆ سەر زێدی خۆیان دەکرێت."

ساڵی رابردوو بە نێوەندگیری روسیا، تورکیا هەوڵیدا دوای ١١ ساڵ لە ناکۆکی و دوژمنایەتیکردن لەگەڵ رژێمی سوریا ئاشت ببێتەوە، بەڵام مەرجی یەکەمی دیمەشق ئەوەیە کە پێویستە تورکیا هێزەکانی لە سوریا بکێشێتەوە و دەست لە پشتگیریکردنی گروپە چەکدارەکانی سوریا هەڵبگرێت کە ١١ ساڵە لەدژی رژێم شەڕ دەکەن.

ئەم چاوپێکەوتنانە لە کاتێکدایە کە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری تورکیا نزیک دەبنەوە و بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەشار ئەسەد چاوەڕێی هەڵبژاردنەکان دەکات کە ئەگەری شکستی ئەردۆغان لە ئارادایە و نایەوێت لەگەڵیدا دانوستان بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار