لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی "دەستدریژی سێکسی" لەناو سوپای ئەمریکادا تۆمار کراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن)، راپۆرتی تایبەت بە "دەستدرێژی سێکسی"ی لە ساڵی 2022دا بڵاوکردەوە. بە گوێرەی راپۆرتەکە، لە ماوەی ساڵی 2022دا، هەشت هەزار و 942 حاڵەتی "دەستدرێژی سێکسی" لەناو سوپای ئەمەریکادا تۆمار کراون.

بەمپێیەش لەناو سوپادا لەلایەن سەرباز، کارمەندی مەدەنی و ئەندامانی سوپای بیانییەوە هەشت هەزار و 942 حاڵەتی دەستدرێژی بۆسەرسەربازانی ئەمریکی ئەنجامدراون.

لەکۆی ئەو حاڵەتانەش پێنج هەزار و ٩٤١یان بە فەرماندەیی و هێزەکانی بەرگریی راگەیەندراون، سێ هەزار و یەک حاڵەتیشیان تا ئێستا بەنهێنی ماونەتەوە بەڵام وەک حاڵەتەکانی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و دەروونی تۆمار کراون.

حەوت هەزار و ٩٥٨ حاڵەتیان لەلایەن سەرباز، ٤٤یان لەلایەن کارمەندانی مەدەنی وەزارەت، ٦٩٨یان لەلایەن کارمەندانی مەدەنی دیکە، ١٤یان لەلایەن کارمەندانی گرێبەست، ٤١یان لەلایەن سەربازانی بیانییەوە ئەنجامدراون و ١٨٧ حاڵەتیشیان ئەنجامدەرەکانیان نادیارە.

لە کۆی ئەو هەشت هەزار و ٩٤٢ حاڵەتەی کە تۆمار کراون، دادگا لە بارەی سێ هەزار و ٩٢٨ حاڵەتییانەوە گەیشتووەتە ئەنجام، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ١٨٨ حاڵەتیان لەلایەن فەرماندەیی پەیوەندیدارەوە لێکۆڵینەوەیان لێکراوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار