لە ماوەی 10 ڕۆژدا زیاتر لە 200 کۆچبەر لە تونس گیانیان لەدەستداوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پاسەوانانی کەناراوەکان ئەمڕۆ هەینی تەرمی 41 کۆچبەریان لە کەناراوەکانی تونس دۆزیوەتەوە لە کاتێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەفریقاوە کۆچدەکەن بۆ گەیشتن بە ئەوروپا ڕوولە زیادبوونە، کاربەدەستێکی باڵا دەڵێت لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 200 کەس خنکاون.

کاربەدەستێکی باڵای تونس بە ئاژانسی هەواڵی بی بی سی ڕاگەیاندووە،مردووخانەکانی تونس بۆشاییان نەماوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵدەدەن ڕێگری لە زیادبوونی هەوڵی پەڕینەوە بکەن.

بەشێک لە کەناراوەکانی تونس تەنها نزیکەی ۱۵۰ کیلۆمەتر لە لامپدوسا دوورە کە دوورگەیەکی ئیتاڵیە و زۆرجار کۆچبەران وەک خاڵی سەرەکی  پەڕینەوە بۆ وشکانی بەکاریدێنن.

فەوزی مەسعودی، بەرپرسی دادوەری لە شاری بەندەری سفاکس دەڵێت،"ڕۆژی سێشەممە، زیاتر لە 200 مەیت لە ئاوەکان دەرهێنراون، کە ژمارەیان زۆر زیاترە لە توانای نەخۆشخانەکە ، ئەمەش کێشەی تەندروستی دروست کردووە".

باسیلەوەشکردووە، "کێشەیەکی زۆرمان هەیە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری لاشەکان کە دەگەنە کەنارەکان چونکە " ئێمە نازانین ئەوان کێن و لە چ کەشتییەکی تێکشکاوەوە هاتوون و ژمارەیان بەردەوام لە زیادبووندایە."

هاوکات ئاژانسی کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کاتێک ئەو کەسانەی لە کەناراوەکانی لیبیاوە بەڕێکەوتبوون، لە ماوەی هەفتە و نیوی ڕابردوودا نزیکەی 300 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستا لەمساڵدا 824 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار