ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕۆژی یەکشەممە وتووێژەکانی ئاشتی لە واشنتۆن ئەنجام دەدەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕۆژی یەکشەممە خولێکی نوێی وتووێژ لە واشنتۆن ئەنجام دەدەن بۆ هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

جارێکی دیکە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات زیادیان کردووە سەبارەت بە ناوچەی ناگۆرنۆ کاراباخ کە ئەو شوێنەیە کە هێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕوسیا لە ساڵی 2020دا بڵاوکرایەوە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ، ئەمەش دووەمین شەڕە کە ئەرمینیا و ئازەربایجان لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1991ەوە لەسەر ئەو ناوچەیە شەڕیان کردووە.

ئەو ناوچە شاخاوییە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک بەشێک لە ئازەربایجان دانیپێدانراوە، بەڵام بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی ئەرمەنییە .

لە بارەی ئەو کۆبونەوەیە وتەبێژی ئەرمینیا ئانی بادالیان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک وتی" لە 30 ی مانگی چوارەوە وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا ئارارات میرزۆیان لە واشنتن دی سی دەبێت بە سەردانێکی کارو لەوێ خولی داهاتووی گفتوگۆکان لەسەر ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت،"

جێگەیباسە ئازەربایجان ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو خاڵێکی پشکنینی نوێی لەسەر ڕێگای کاراباخی ڕێڕەوی لاچین دامەزراند، ئەمەش لەلایەن  ئەرمینیاوە بە پێشێلکردنی ئاگربەستی ساڵی 2020 ناودێرکرا.

سەرەڕای چەندین ساڵ لە هەوڵی نێوەندگیری نێوانیان، ئەرمینیا و ئازەربایجان هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی ئاشتی کە کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکات وەک دیاریکردنی سنوورەکان و گەڕاندنەوەی زیندانییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار