نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆبونەوەکەی دەوحە لەسەر دانپێدانان بە دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان نییە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی تاڵیبانی نەکردووە بۆ کۆبوونەوەیەک کە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ نوێنەرانی تایبەتی وڵاتان لە دۆحه ئەنجام دەدرێت.

هەفتەی ڕابردوونوێنەرانی وڵاتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەکەی دۆحە  تیشک ناخاتە سەر ئەگەری دانپێدانانی بەڕێوەبەرایەتی تاڵیبان لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لێدوانەکانی جێگری سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی و سەرلێشێواوی دروستکرد.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیفان دوجاریک ڕایگەیاند کۆبوونەوەکەی قەتەر لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە بە مەبەستی جەختکردنەوەیە لەسەر دووبارە چالاککردنەوەی بەشداریکردنی نێودەوڵەتی لە دەوری ئامانجە هاوبەشەکان و دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ بەردەوام بوون و بەرەوپێشچوون لە... ..ئەفغانستان" .

جێگری گۆتێرێس ئەمینا محەمەد هەفتەی ڕابردوو پێشنیاری ئەوەی کرد کە کۆبوونەوەکەی دۆحه " لەوانەیە یارمەتییان بدات بۆ نانی هەنگاوی بچوک و بەرەوپێشچون بۆدۆزینەوەی ڕێگایەک بۆناساندنی تاڵیبان...."

تاڵیبان لە مانگی هەشتی ساڵی 2021 دەسەڵاتیان لە ئەفغانستان گرتە دەست دوای ئەوەی ئەمریکا دوای 20 ساڵ سەربازەکانی لەو وڵاتە کشانەوە.

لە کانونی یەکەمی ئەمساڵدا، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە 193 ئەندام پێکهاتووە ، بڕیاریاندا بۆ جاری دووەم بڕیاری پەسەندکردنی داننان بە بەڕێوبەرایەتی حکومەتی تاڵیبان دواخست  کە لە کاتی پەسەندکردنی بڕیارەکە تاڵیبان دەتوانێت نوێنەرێکی وڵاتەکەی بۆ  باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بنێرێت.

هاوکات ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی قەدەغەکردنی کارکردنی ژنانی ئەفغانی کرد کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان کاردەکەن و داوای لە ڕێبەرانی تاڵیبان کرد بە خێرایی سەرکوتکردنی مافەکانی ژنان و کچان پێچەوانە بکەنەوە.

لەو بارەیەوە تاڵیبان ده ڵێت ڕێز له مافه کانی ژنان ده گیرێت به گوێره ی لێکدانه وه ی توندی یاسای ئیسلامی وبەرپرسانی تاڵیبان دەڵێن بڕیارەکان لەسەر ژنانی کارمەندانی فریاگوزاری "کێشەیەکی ناوخۆییە."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار