سەرۆکوەزیرانی پێشووی سودان هۆشداری دەدات کە ململانێکانی وڵاتەکەی لە سوریا و لیبیا خراپتر دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

عەبدوڵڵا حەمدۆک سەرۆکوەزیرانی پێشووی سودان هۆشداری دەدات کە ململانێکانی وڵاتەکەی لە سوریا و لیبیا خراپتر دەبێت و ڕایگەیاند، ئەگەر شەڕەکە بەردەوام بێت، دەبێتە "کابوسێک بۆ جیهان".

نزیکەی دوو هەفتە یە شەڕ و پێکدادان لە سودان بەردەوامە و سەدان کوژراوی لێکەوتووەتەوە، لە کاتێکدا دەیان هەزار کەس لە وڵات هەڵدێن.

درێژکردنەوەی ئاگربەستی نائارامی شەوی پێنجشەممەی نێوان لایەنە ڕکابەرەکان، دوای هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکانی وڵاتانی دراوسێ و هەروەها ئەمریکا، بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان هات.

عەبدوڵڵا حەمدۆک لە کۆنفرانسێکدا لە نایرۆبی پایتەختی کینیا، داوای کرد هەوڵێکی یەکگرتووی نێودەوڵەتی بۆ ڕازیکردنی سەرۆکی سەربازی سودان و سەرۆکی هێزێکی نیمچە سەربازیی ڕکابەر بۆ ئەنجامدانی دانوستانەکانی ئاشتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەمە شەڕی نێوان سوپایەک و یاخیبوونێکی بچووک نییە. نزیکە وەک دوو سوپایە - بە باشی ڕاهێنراون و بە باشی چەکدارکراون."

ئەمە لەکاتێکدایە لە ١٥ی نیسانەوە شەڕ لە سودان دەستی پێکردووە و زیاد لە ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە هەزارانی دیکە ئاوارە بوون.

 

سەرچاوە: BBC

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار