فەرمانگەی وزەی ئەمریکا :عێراق ڕۆژانە بڕى ٢٢٢ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ئاماری نەوتی هاوردەکراوی وڵاتەکەی لە هەفتەى ڕابردوودا بڵاوکردەوە، بەپێى ئامارەکە عێراق ڕۆژانە بڕى ٢٢٢ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە، بەوەش بەراورد بە هەفتەى پێشتر هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا بەڕێژەیەکى بەرچاو زیادیکردووە.

فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ئاماری نەوتی هاوردەکراوی وڵاتەکەی لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و بەپێى ئامارەکە، ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژانە بڕى پێنج ملیۆن و ١٩١ هەزار بەرمیل نەوتی لە نۆ وڵاتى جیهانەوە هاوردەکردووە و عێراق لە پلەی چوارەمدایە بۆ فرۆشتنی زۆرتین بڕی نەوت بە ئەمریکا.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، عێراق ڕۆژانە بڕى ٢٢٢ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە، لەکاتێکدا هەفتەى پێشووتر عێراق بەتێکڕا ڕۆژانە بڕى ١٨٠  هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەو وڵاتە کردووە.

دەشڵێن: زۆرترین بڕى نەوتى هاوردەکراوە لە هەفتەى ڕابردوودا بۆ وڵاتەکەمان لە کەنەداوە بووە و لە پلەى، دووەم تا چوارەم مەکسیک، سعودییە، کۆڵمبیا و عێراق دێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار