کۆمپانیای سپەیس ئێکس سێ مانگی دەستکرد هەڵدەداتە خولگەی زەوییەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە رێگەی مووشەکێکی فالکۆنەوە سێ مانگی دەستکرد هەڵدەداتە خولگەی زەوییەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە رۆژی هەینی لە هەڵدانی ئەو رۆکێتە شکستی هێنا.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە، 30ـی نیسانی 2023، کاژێر 19:29 خولەک بەکاتی ئەمریکا [کاژێر 02:29 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەکاتی هەولێر] رۆکێتەکە لە سەنتەری کەنەدیی بۆشایی ئاسمان لە فلۆریدا هەڵبدرێت.
یەکێک لەو مانگە دەستکردانەی کە هەڵدەدرێت ناوی ViaSat-3 ئەمێریکایە کە کێشەکەی شەش تۆن و 400 کیلۆگرامە و مەبەس لێی دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتە بۆ کۆمپانیای ڤیاسات لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.
دوو مانگی دەستکردی دیکەش لەسەر رۆکێتەکە جێگیرکراون؛ ئارکتوروس، کە مانگێکی دەستکردی پەیوەندیکردنە و ئەوی دیکەشیان بە ناوی کیوبسات GS-1 کە بۆ مەبەستی تاقیکردنەوەی زانستی بەکاردەهێندرێت.
سەرچاوە: spaceflight Now