سوپای ئۆکرانیا: 15 موشەک لە کۆی 18 موشەک کە لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە هەڵدرابون لهناوبرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، تیمەکانی بەرگری ئاسمانی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە 15 موشەکیان لەناوبردوە لە کۆی 18 موشەک کە لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە هەڵدرابون، هاوکات مۆسکۆ لە چەند رۆژی ڕابردودا هێرشەکانی چڕتر کردوەتەوە.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، ڤالێریی زالوژنیی رایگ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا رایگەیاند کە رووسیا لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٢:٣٠ بەکاتی ناوەخۆ بە ١١ فڕۆکەی ستراتیجی جۆری Tu-95 هێرشیان بۆ سەر ئۆکراینا دەست پێ کردووە.
وتیشی بە گشتی ١٨ مووشەکی کروزیان ئاراستەی ئۆکراینا کردووە، زالوژنیی رایگەیاند کە هێزەکانی ئۆکراینا ١٥ مووشەکیان تێکشکاندووە.
هەروەها زالوژنیی ئاماژەی بەوە داوە کە سوپای رووسیا هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر شارەکانی کراماتۆرسک و کۆنستنتینیڤکا و پاڤلۆگراد.
هاوکات میکۆلا لوکاشوک، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی دنیپرۆ رایگەیاند، روسیا لە ماوەی شەوێکدا ژمارهیهك موشەکی ئاڕاستەی ناوچەکانی دیکەی ئۆکرانیای کردوە، لەنێویاندا ناوچەی دنیپرۆڤسک، تیمەکانی بەرگری ئاسمانی حەوت موشەکیان خستوهتە خوارەوە، بەڵام 25 کەس داوای هاوکاری پزیشکییان کردوە.
هەروەها ئهوهشی خستوهتهڕو، لە شەوی رابردودا دوجار شاری پاڤلۆهراد لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بۆردومان کراوە، کە زیانی بە دامەزراوەیەکی پیشەسازی و 19 باڵەخانەی نیشتەجێبون و 25 باڵەخانەی تایبەتی و باڵەخانەی دیکە گەیاندوە یان وێران کراوە.