لە فەڕەنسا خۆپیشاندانێکی 800 هەزار کەسی بەڕێوەچوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا نزیکەی 800 هەزار کەس چوونە سەر شەقامەکانی چەندین شاری فەرەنسا.

لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا  1ی ئایاری 2023 نزیکەی 500 هەزار کەس لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا و 300 هەزاری دیکەش لە شارەکانی لیۆن و نانتسی فەرەنسی خۆپێشاندانیان کرد و لە ئەنجامیشدا شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزەکانی پۆلیس دروست بوو.

ئەو خۆپیشاندانە یەکێک بوو لەو زنجیرە خۆپیشاندانەی لە 19ی یەکی 2023 دەستی پێکرد، کە لەلایەن دژایەتیکەرانی پڕۆژە یاسای چاکسازی خانەنشینیەوە ڕێکخراون کە بە پێی پڕۆژە یاساکە حکومەتی فەڕەنسا دەیەوێت تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ زیاد بکات.

پێش خۆپیشاندانەکەش سەندیکاکانی کرێکاران و فەرمانبەران داوای بەشدارییەکی فراوانتری لە خۆپێشاندانەکان کردبوو، تاوەکو حکومەتی فەرەنسا ناچار بکەن لە هەوڵەکانی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی و بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بە دوو ساڵ، پاشگەز بکەنەوە.

بەگوێرەی میدیای فەرەنسی، پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی دژی خۆپێشاندەران بەکارهێناوە، خۆپێشاندەرانیش هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیس، لە ئەنجامدا 108 پۆلیس بریندار بوون و زیاتر لە 200 خۆپێشاندەریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار