مامۆستایەکی رۆژهەڵات سزای زیندان و لێدانی قامچی بەسەردا دەسەپێنریت

لە دوای مەرگی ژینا زیاتر لە 40 مامۆستای ئایینیی بە تۆمەتی دژایەتی دەسەڵات دەستگیرکراون

ئارمان سادقی, پێشنوێژی مزگەوتی (حسێنی) لە شاری دێولان

2 ساڵ لەمەوپێش



مامۆستایەکی ئایینیی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی دژایەتیی کۆماری ئیسلامی سزای زیندانیی و لێدانی قامچیی بەسەردا دەسەپێنرێت و بەهۆی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانیش ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینیی و کەسایەتی کاکەییەکانی ئەو بەشەی کوردستان دەستگیر کراون.

رێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ ئارمان سادقی پێشنوێژی مزگەوتی (حسێنی) لە شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵات بە تۆمەتی "شێواندنی رای گشتیی" و دژایەتیی کۆماری ئیسلامی لە ئێران سزای حەوت مانگ زیندانیکردن و لێدانی 74 قامچی بەسەردا سەپێنراوە.

دادگای تایبەت بە زانایانی ئایینیی شاری هەمەدان لە ئێران جگە لەو دوو سزایە، پیشەی مامۆستایەتیی و پێشوایەتیی ئایینیی لەو مامۆستایە قەدەغە کردوە.

رێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوە کردوە؛ ئارمان سادقی لە کاتی دانیشتنەکانی دادگادا پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان و سەرهەڵدانەکان کردوە و بەو بیانوەوە دادگای تایبەت بە زانایانی ئایینیی هەمەدان پۆشتنی جلوبەرگی مامۆستایەتیی لەو مامۆستایە قەدەغە کردوە.

بە پێی ئامارەکانی ئەو رێکخراوەیە لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی زیاتر لە چ مامۆستای ئایینیی و کەسایەتیی (کاکەیی) لە سنە و کرماشان و ورمێ بە تۆمەتی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان و دژایەتیی دەسەڵاتی ئێران دەستگیر کراون و زۆربەیان سزای زیندان و لێدانی قامچیان بەسەردا سەپێنراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار