چەندین ڕەخنە ئاڕاستەی کۆمپانیای میتا دەکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕێکخەری باڵای پاراستنی نهێنی زانیارییەکانی ئەمریکا، کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرامە تۆمەتبار دەکات بەوەی کۆنترۆڵی دروستی دایک و باوکی دانەناوە.
هەروەها کۆمیسیۆنی بازرگانی فیدراڵی (FTC) ڕایگەیاندووە، پێویستە میتا قەدەغە بکرێت پارە لە داتای منداڵان وەربگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بێباکی کۆمپانیاکە بەکارهێنەرانی گەنجی خستۆتە مەترسییەوە، فەیسبووک پێویستی بە وەڵامدانەوەی شکستەکانی هەیە.
مێتا وەڵامی دایەوە و هەنگاوەکەی ڕێکخەرەکەی بە "کارێکی سیاسی" ناوبرد و تۆمەتباری کرد بە تێپەڕاندنی دەسەڵاتەکەی.
کۆمیسیۆنی بازرگانی فیدراڵی کۆمەڵێک کردەوەی پێشنیار کردووە، لەوانە:
قەدەغەکردنی تەواو لە بە پارەکردنی داتای منداڵان و هەرزەکارانی خوار ١٨ ساڵ
وەستانێک لە خستنەبازاڕی بەرهەمە نوێیەکان تاوەکو دەتوانرێت دامەزرێت کە ئەوان بە تەواوی پابەندن بە یاساکانی پاراستنی نهێنی
سنووردارکردن بۆ بەکارهێنانی داهاتووی تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاو. مێتا پێویستە ڕەزامەندی ئیجابی بەکارهێنەران ئاشکرا بکات و بەدەستی بهێنێت بۆ هەر بەکارهێنانێکی داهاتووی تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاو.