ئەمریکا 1.2 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رۆژی سێشەممە 9ـی ئایاری 2023، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بە بەهای 1.2 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکەن. هاوکارییەکە خۆی لە چەکی بەرگریی ئاسمانی، تۆپ و تەقەمەنی دەبینێتەوە.
باس لەوەشکراوە ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی ئۆکراینا دووپات دەکاتەوە، ئەمەش لەڕێگەی بەهێزکردنی توانای ئاسمانی ئۆکراینا و ناردنی تۆپ و تەقەمەنییەوە. ئامانج لەمە ئەوەیە ئۆکراینا بتوانێت رووبەڕووی فراوانخوازی و تووندوتیژیی رووسیا ببێتەوە
پاکێجەکە هەروەها تەقەمەنی بۆ سیستەمی دژەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان و گوللـەی تۆپی 155 ملیم و رادار لەخۆدەگرێت.
ئەمریکا لە سەرەتای شەڕی رووسیا - ئۆکراینا لە 24ـی شوباتی 2022ـوەوە، زۆرترین هاوکاری پێشکێشی ئۆکراینا کردووە کە 36.1 ملیار دۆلارە.
هاوکارییەکەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، ئۆکراینا خۆی بۆ هێرشی پێچەوانە دژی رووسیا ئامادە دەکات و شەڕی باخمووتیش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ تەشەنە دەسێنێت.
سەرچاوە: CNN