ترەمپ: لە 24 کاتژمێردا کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا دێنم

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا ڕەتیکردەوە بڵێت ئایا دەیەوێت ئۆکرانیا یان ڕوسیا سەربکەوێت لە شەڕەکەدا، بەڵام وتی، دەتوانێت لە 24 کاتژمێردا شەڕەکە رابگرێت.

دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئەمریکا رایگەیاند، "من لە رووی بردنەوە و دۆڕانەوە بیر ناکەمەوە، بەڵام لەرووی یەکلاکردنەوەی دۆخەکەوە سەیر دەکەم. نامەوێت نە ئۆکراینییەکان و نە رووسەکان گیانلەدەستبدەن."

وتیشی، "ئەگەر بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرێتەوە، لە ماوەی 24 کاژێردا کۆتایی بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا دەهێنێت "

ترەمپ کە دژی سیاسەتی کۆمارییەکانە کە پشتیوانی لە کیێڤ دەکەن، ئاماژەی بەوەکرد "دەمەوێت مردن بوەستێت، ئەوان دەمرن، ڕوسەکان و ئۆکرانییەکان، دەمەوێت نەمرن، وە دەیکەم".

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رەتیکردەوە پوتین بە "تاوانباری جەنگ" ناوببات و گوتی "ئەگەر ئەو بە تاوانباری جەنگ ناوببەی ئەوا دۆخەکە قورستر دەبێت بۆ ئەوەی کە بتوانی ئەو شەڕە بوەستێنی. ئەگەر پوتین تاوانی جەنگ بکات، ئەوا خەڵک دەستگیری دەکەن و دەیکوژن."

ترەمپ پێیوایە پوتین لە ئۆکراینا هەڵەی کردووە و گوتی "هەڵەی پوتین ئەوە بوو کە چووە نێو ئۆکراینا، ئەگەر من سەرۆک بوومایە، پوتین هەرگیز نەدەچووە نێو خاکی ئۆکرایناوە."

لەلایەکی دیکەوە ترەمپ ڕەتیکردەوە دان بەوەدا بنێت کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا لە ساڵی 2020دا دۆڕاوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار