ڕوسیا: نەیارانمان لەسەر ڕێگای جەنگی جیهانی سێیەمن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا هۆشداریدا لەوەی جیهان بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم ڕێدەکات.
دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا لە میانی کۆڕبەندی یاسایی نێودەوڵەتی سانت پترسبۆرگ، ڕایگەیاند ، "ڕونە کە شەڕێکی بەرفراوانی تێکەڵاوی دژ بە ڕوسیا لە جیهاندا بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سپۆنسەرە ئەمریکی و ئەوروپییەکان" بە شێوەیەکی بەرفراوان چەکی کوشندە بۆ دوژمنانی ڕوسیا دەنێرن و هانی تیرۆر دەدەن لە ناوچە سنورییەکانی ڕوسیا و کاری تێکدەر و تیرۆری سیاسی ئەنجامدەدەن
ئەو بەرپرسەی روسیا باسی لەوەشکرد، "نەیارانی ڕوسیا لە ئێستاوە کارەکانیان بەڕێوەدەبەن لەسەر ڕێگای جەنگی جیهانی سێیەم، بەرەو کارەساتێکی جیهانی".
جەختیشی لەوەکردەوە ، "هیچ کەسێک ناتوانێت وەک براوەیەک لە جەنگی جیهانی سێیەم دەربچێت".
بابهتی پهیوهندیدار