ئێران؛ زیاترین بەخشینی ئەندامانی جەستە لە کیشوەری ئاسیا تۆمار دەکات

بەهۆی بەخشینی ئەندامانی جەستەوە 70 هەزار کەس لە مەرگ رزگاریان بوە

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران لە روی بەخشینی ئەندامانی جەستەوە دەبێتە یەکەم وڵاتی کیشوەری ئاسایا و ئەنجومەنی بەخشینی ئەندامانی جەستە رایدەگەیەنێت لە 20 ساڵدا، بەخشینی جەستە زۆر زیادی کردوە.

ئەنجومەنی بەخشینی ئەندامانی جەستەی ئێرانییەکان بڵاوی کردەوە؛ نزیکەی نۆ هەزار کەس بە بەخشینی ئەندامانی جەستەیان لە ئێران بونەتە هۆی رزگارکردنی گیانی 70 هەزار کەس .

ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوە کردوە؛ رێژەی بەخشینی ئەندامانی جەستە لە 20 ساڵی رابردو لە ئێران زیاتر لە 70 هێندە زیادی کردوە بەوەش بوەتە یەکەم وڵاتی نێو ریزبەندنی وڵاتانی کیشوەری ئاسیا کە زیاترین کەس ئەندامی جەستەیان بەخشیوە.

ئەو ئەنجومەنە داوای لە دانیشتوانی ئێران کردوە کە ناوی خۆیان بۆ بەخشینی جەستە تۆمار بکەن و بۆ ئەوەی لە ئەگەری توشبون بە هەر روداوێکی نەخوازراو کە دەبێتە هۆی مەرگیان بتوانن جەستەیان ببەخشن و ژیان بۆ کەسانی دیکە بگەڕێننەوە.

لە سیستمی تەندروستی ئێراندا ئەو کەسانەی هەڵگری باج و ناسنامەی بەخشینی ئەندامانی جەستەن ئەگەر لە هەر روداوێکدا توشی مەرگی نەخوازراو ببنەوە ئەندامانی جەستەیان دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە چاندنەوەی (دڵ، گورچیکە، جگەر، چاو، سییەکان و ریخۆڵە) و ئەندامانی دیکەی جستە هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار