تویتەر پێش هەڵبژاردنەکانی تورکیا چوار هەژمار و 409 تویتی بلۆک کردوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمپانیای تویتەر لە هەژماری تایبەتی خۆی، لەبارەی بلۆککردنی ژمارەیەک هەژمار و تویتەوە پێش هەڵبژاردنەکانی 14ی ئایاری تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوە، پێش هەڵبژاردنەکانی تورکیا چوار هەژمار و 409 تویتی بلۆک کرد.
ناوبانگی ئیلۆن ماسک وەک پاڵثشتێکی ئازادی ڕادەربڕین ڕۆژی شەممە لێدانێکی دیکەی بەرکەوت دوای ئەوەی تویتەر لایەنگری حکومەتی تورکیای کرد و هەژماری بەرهەڵستکارانی سیاسی سانسۆر کرد بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیای تویتەر لە هەژماری فەرمی تویتەر ڕایگەیاند کە پلاتفۆرمەکە "دەستگەیشتن بە هەندێک ناوەڕۆک لە تورکیا سنووردار دەکات" وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکارییە یاساییەکانی حکومەتی تورکیا.
ڕاشیگەیاندووە لە هەفتەی رابردو لەگەڵ حکومەتی تورکیا رێککەوتبون و پێیان راگەیاندون کە تویتەر تاکە تۆڕێکە پابەندی بڕیارەکانی دادگای باڵا نەبوە.
تویتەر لە هەژماری خۆی ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوان پێیان وایە ئەمە کۆتا پێڕاگەیاندن بوە پێیانگەیشتوە و بەهۆیەوە چوار هەژمار و 409 تویتیان بلۆک کردوە بۆئەوەی تا کۆتایی هەفتە، تویتەر بۆ هەموکەس بەردەستبێت".
لەم بارەیەوە نوێنەری کالیفۆرنیا ئادەم شیف لە تویتێکدا ڕایگەیاند " ڕۆژێک بەر لە هەڵبژاردنێکی گرنگ لە تورکیا، تویتەر ڕازی بووە بە داواکارییەکانی ئەردۆغان و سانسۆری چەندین تویت لەسەر پلاتفۆرمەکە دەکات." لەبەر نەبوونی شەفافییەتی تەواوی تویتە دەرکە وتووە کە بەڵێنەکانی ماسک بۆ ئازادی ڕادەربڕین جارێکی دیکە شکستیان هێناوە."
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا تویتەر ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لەم هەنگاوە هیچ دەرچەیەکی دیکەی یاساییان لەبەردەستدا نەبوە بیگرنەبەر، بەدەسەڵاتی دادوەری تورکیاشیان راگەیاندوە، ترسیان هەیە لە بەرتەسکردنەوەی ئازادی رادەربڕین.
دەشڵێت، تا ئێستا پێنج سکاڵای یاسایی لە دژیان لە دادگاکانی تورکیا تۆمار کراون و تێهەڵچونەوە بۆ چوار سکاڵایان کراوە و سكاڵایەکیشیان رەتکراوەتەوە.
تویتەر لە راگەیەنراوەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کردوە، سبەی چوارشەممە، دادگا تێهەڵچونەوە بۆ ساکاڵای پێنجەم دەکات و سێ سكاڵایان جارێکی دیکە دادگا پێداچونەوەیان بۆ دەکات.