سەرۆکی دادگای باڵای ئۆکرانیا بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەسەڵاتدارانی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی ئۆکرانیا، سەرۆکی دادگای باڵای وڵاتەکەیان بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکردووە.

ئۆلێکساندر ئۆمێلچێنکۆ، داواکاری گشتی پسپۆڕ لە دۆسیەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی ڕایگەیاندووە، دادوەری باڵای دادگای باڵا لە دۆسیەیەکی بەرتیل دەستبەسەرکراوە و ڕێوشوێنی بەرامبەر دەگیرێتەبەر بۆ دڵنیابون لە تێوەگلانی کەسانی دیکە لە چالاکییە تاوانکارییەکاندا.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ڤسیڤۆلۆد نیازێڤ سەرۆکی دادگای باڵا بڕی 2.7 ملیۆن دۆلاری وەک پاداشتێک بۆ بڕیارێک کە لە بەرژەوەندی خاوەنی گروپی دارایی و قەرز دەرچووە وەرگرتوە، لە مانگی (کانونی دووەمی ئەمساڵیش لە فەڕەنسا لەسەر داوای ئۆکرانیا دەستگیرکرا بەتۆمەتی گەندەڵی، هەرچەند ئەو تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

بەرپرسانی ئۆکرانیا بەڵێنیانداوە هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی چڕتر بکەنەوە، ئەمەش مەرجێکە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دایدەنێن بۆ بەردەوامبون لە پشتیوانیکردنی کیێڤ لە ڕوی دارایی و سەربازییەوە، هەروەها قبوڵکردنی پەیوەستبون بە کیێڤەوە بە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کیێڤ کە لە ڕیزبەندی 116ەمین وڵات لە کۆی 180 وڵاتە لە پێوەرەکانی گەندەڵی جیهانی و ڕوبەڕوی فشاری زیاتر دەبێتەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی بەربڵاو لە ژمارەیەک لە دامەزراوەکانیدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار