لە رۆژێکدا دوو کەس لە سنە لەسێدارە دەدرێن

دوو کورد و بەلوچێک لەسێدارە دەدرێن

وێنە؛ زیندانی ناوەندیی شاری سنە

2 ساڵ لەمەوپێش



رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنن لە رۆژێکدا سێ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون و سێ کەسی دیکەش مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵات و ئێران بڵاویان کردوەتەوە؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو کەس لە زیندانی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و کەسێکی بە رەچەڵەک بەلوچ لە ئێران لەسێدارە دراون.

ناوەندنی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوە کردوە؛ کەسێک بە ناوی محەمەد ساڵحی، خەڵکی دیزڵی مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارە دراوە.

ئەو ناوەندە ئاماژەی بەوە کردوە کەسێکی دیکەی تۆمەتبار بە کوشتنی بە ئەنقەست بە ناوی جەمشید کەریمی خەڵکی شاری دێولان و دانیشتوی سنە لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لەسێدارە دراوە.

لە لایەکی دیکەوە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاویان کردوەتەوە کە ئەمڕۆ کەسێک بە ناوی نادر ریگی بە رەچەلەک بەلوچ لە زیندانی جیرۆفت لە پارێزگای کرمان بە تۆمەتی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان لەسێدارە دراوە.

ئەو رێکخراوانە هۆشدارییان داوە سێ کەسی دیکە لە زیندانی شاری ئەسفهان مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

لە ماوەی رابردودا ژمارەی لەسێدارەدان لە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو زۆر بوە و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاندوە، لەسێدارەدان لەو وڵاتە گەیشتوەتە قۆناغێکی تۆقێنەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار