ڕۆیتەرز: عێراقییەك کە ئەندامی ڤاگنەر بوە لە ئۆکرانیا کوژرا

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە،هاوڵاتییەکی عێراقی کە لەگەڵ گروپی ڤاکنەرەکان لە ئۆکرانیا دەجەنگا لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا کوژراوە و ئەمەش بە یەکەمین هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت کە لەم جەنگەدا مردبێت.

دامەزرێنەری واگنەر یێڤگینی پریگۆژین ڕۆژی چوارشەممە بە ڕۆیتەرزی وتوە عەباس ئەبوتار ویتویت لە 7 نیسان کۆچی دوایی کردوە، ڕۆژێک دوای گەیشتن بە نەخۆشخانەیەکی ڤاگنەر لە شاری لوهانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە لەژێر کۆنترۆڵی ڕوسیادایە.

وتوشێتی، "عەباس شەری بەباشی دەکرد و پاڵەوانانە مرد و هەمووکات بۆ ئازادی دەجەنگا و دەیەویست کەسێک بێت بۆ بەرگری کردن لە ئازادی و خۆی شەڕبکات و بە ویستی خۆی هاتوەتە ناو گروپەکەوە."

 پریگۆژین ئەوەشی بۆ ڕۆیتەرز پشتڕاستکردۆتەوە کە ئەو هاوڵاتییە عێراقییە لە زیندانەوە دامەزرێندراوە بۆ شەڕکردن لەگەڵ گروپی ڤاگنەرو گوتی ئەو یەکەم خەڵکی ڕەسەنی وڵاتێکی عەرەبی نییە کە لە زیندانەوە پەیوەندی بەو گروپەوە کردبێت.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆیتەرز، عەباس لەساڵی 2021 بەهۆی تێوەگلان لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیکردن سزای چوار ساڵ و نیوی بەسەردا سەپێندرا و دوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و بەخشرا و لەبەرەکانی پێشەوەی جەنگدابوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار