روسیا بەرپەرچدانەوەی ھێرشێکی فراوانی ئۆکرانیا رادەگەیەنێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رووسیا دەڵێت، هێرشێکی سوپای ئۆکرانیایان  بۆ سەر هەرێمی دۆنێتسک تێکشکاندووە. روون نییە هێرشەکەی ئۆکرانیا بۆ سەر دۆنێتسک بەشێکە لەو هێرشە هەڵگەڕاوەیەی کیێڤ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بانگەشەی بۆ دەکات یاخود نا.

ئیگور کوناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ئۆکرانیا ھێرشی کردووەتە سەر پێنج ناوچە لە بەری باشوری ناوچەی دۆنیتسک، بەبێ ئەوەی ئامانجەکەیان بپێکن.

وتیشی، ھێزەکانی روسیا بە سەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپای روسیا بەرپەرچی ھێرشەکەیان داوەتەوە و زیانی گەروەیان پێگەیاندوون، بەشێوەیەک زیانە گیانییەکان ٢٥٠ کەسن لە ھێزەکانی ئۆکراین و ١٦ تانک و ٢١ ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان زیانیان بەرکەوتووە. 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئۆکرانیا بانگەشە بۆ هێرشی پێچەوانە بۆسەر پێگەکانی سوپای رووسیا لە ئۆکرانیا دەکات، تاوەکو بتوانێت بەشێک لەو خاکەی لەلایەن رووسیاوە کۆنترۆڵ کراوە، وەربگرێتەوە.

تاوەکو ئێستا وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا هیچ لێدوانێکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

هاوکات جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ھێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەکان، ھاوکار دەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی چەندین ناوچەی ستراتیژی، کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی روسیادایە. جەختیشی کردەوە لەوەی، واشنتۆن دەیەوێت ھاوکاری کیێڤ بکات بۆ بەرەوپێشچوون لە گۆڕەپانی جەنگدا.


 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار