لە پێنج رۆژدا چوار ژن لە رۆژهەڵات دەکوژرێن

لە ورمێ و سنە زۆرترین ژن کوژراون کە لەتەمنی کەمدا هاوسەگیرییان پێکراوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



رۆژنامەیەکی ئێران ئاشکرای دەکات تەنها لە ماوەی پێنج رۆژدا ژمارەیەک ژن لەو وڵاتە و رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون کە بە زۆر و لە تەمەنی کەمدا هاوسەرگیرییان کردوە.

رۆژنامەی (ئیعتیماد) لە ژمارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا بڵاوی کردەوە؛ لە سەرەتای مانگی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا 10 ژن لە ئیران کوژراون و لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش تەنها لە پێنج رۆژدا چوار ژن کورژراون کە لە تەمەنی کەمدا ناچار کراون بە هاوسەرگیریی.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە زیاترین ژن کە لە تەمەنی کەمدا ناچار بە هاوسەرگیریی کراون لە پاڕێزگاکانی ورمێ و سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردوە؛ لە ماوەی پێنج رۆژی هەفتەی رابردو تا سێی ئەم مانگە چوار ژن لە گوندەکانی سنە و ورمێ لە ژێر ناوی پاراستنی شەرەف لە لایەن ئەندامانی خێزانەکانیان وەک باوک و برا کوژراون.

 ئیعتیماد رونی کردوەتەوە زۆربەی ئەو ژنانە لە تەمەنی کەمتر لە 15 ساڵ ناچار بە هاوسەرگیریی کراون و بونەتە قوربانیی هاوسەرگریی زۆرە ملێ لە تەمنی کەمدا.

پێشتر ئەو رۆژنامەیە ئاشکرای کردبو کە لە ماەی نۆ مانگدا لانیکەم 27 هەزار و 448 کچ لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هاوسەرگیرییان کردوە کە تەمەنیان لە 15 ساڵ کەمتر بوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار