ناتۆ گەورەترین مانۆڕی ئاسمانی لە مێژوویدا ئەنجام دا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی – ناتۆ گەورەترین مانۆڕی ئاسمانی لە مێژووی خۆیدا بەناوی ئێر دیفێندەر ٢٣ بە بەشدارى ١٠ هەزار سەرباز و ٢٥٠ فڕۆکەى جەنگى دەستپێکرد و چالاکیەکەش تا ڕۆژى ٢٣ ى ئەم مانگە درێژەى دەبێت.
ئاماژە بەوەکراوە، لە مانۆڕەکەدا هەریەکە لە وڵاتانى سوید و ژاپۆن بەشدار دەبن و ئامانجیش لەم چالاکییە نیشاندانی یەکگرتووی هاوپەیمانێتییەکەیە لە دژی هەر هەڕەشەیەکى دەرەکی بۆسەر ناوچەکان.
لە درێژەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێمە بەرگری لە خاکی سەرجەم ئەندامەکانمان دەکەین و بنەمای کارکردنی هاوپەیمانێتییەکەمان بەرگریکردنە نەک هێرشبردن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ـەوە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستی پێکردووە، زیاتر لە ساڵێکە جەنگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و لە ڕۆژى ٣٠ ـى مانگى ئەیلولى ساڵى ڕابردوو سەرۆکى ڕووسیا لە ٢٠%ـى خاکى ئەو وڵاتەى بەفەرمى خستە سەر نەخشەى ناوچەکەى.