ئیلۆن مەسک بۆ سوپای ئۆکرانیا: باش ڕاهێنانتان نەکردووە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیلۆن ماسک بازرگان و ملیاردێری ئەمریکی لەبارەی تێکشکان و لەناوبردنی ئەو تانکە ئەڵمانیانەی کە دراون بە ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت، سوپای کیێڤ راهێنانی پێویستی لەبارەی ئەو تانکانە پێنەکراوە.
ئیلۆن ماسک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، دەڵێت، بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە تویتەر بڵاوکراونەتەوە، روسیەکان تانکەکان تێکدەشکێنن، لەبەرئەوەی سوپای ئۆکرانیا بە رێژەیەکی پێویست ڕاهێنانی پێنەکراوە بۆ بەکارهێنانیان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پێداویستییە نوێیە ئەگەرییەکان بێسود دەبن.
بە وتەی ئەلێکسی ڕزنیکۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، وڵاتانی ڕۆژئاوا تا کۆتایی مانگی (ئایار)ی ئەمساڵ نزیکەی 60 تانکی لیۆپارد-2یان ڕادەستی کیێڤ کردبو، لە مانگی شوباتیشدا وەزارەتی ئابوری ئەڵمانیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەناردەکردنی تا 178 تانکی لیۆپارد-1A5 بۆ ئۆکرانیا.
ڕۆژی شەممەی رابردوو، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لەناوبردنی چوار تانکی لیۆپارد-2ی لە کاتی هەوڵەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردن بە ئاراستەکانی باشوری دنێتسک و زاپۆریژیا ڕاگەیاند و سێ تانکی دیکەش ڕۆژی یەکشەممە لەناوبران