سەرۆکی فەڕەنسا لە هەوڵێکی تیرۆر کردن ڕزگاری دەبێت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسی بڵاویکردەوە کە ئیمانیۆل ماکرۆن لە هەوڵێکی تیرۆر کردن ڕزگاری بووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی پاریسیانی فڕەنسی پۆلیسی فڕەنسا چالاکوانێکی دەستگیرکرد کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت هەوڵی تیرۆرکردنی ئیمانوێل ماکرۆنی دابێت دەڵێت ئەمڕۆ شەممە ئەو هاوڵاتییە لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوە و ئێستا لە زینداندایە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، باس لە ڕوداوێک دەکرێت کە لە 27ی نیسان لە سەردانەکەی سەرۆکی فڕەنسا بۆ ناوچەی دۆ بە بۆنەی 175 ساڵەی هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی لەو وڵاتە ڕویداوە، هەروەها هەواڵی بەشداریکردنی ماکرۆن بڵاوبۆوە و خۆپیشاندان دەستی پێکرد و هاوڵاتییان هەوڵیانداوە پشتوێنەی ئەمنی ببەزێنن بۆیە سەرۆکی فەڕەنسا لە ناوچەکە دورخراوەتەوە و لەو کاتەدا دوای کۆتاییهاتنی ڕوداوەکە، چالاکوانێکی فەڕەنسی تەمەن 20 ساڵ لەکاتی ئەوەی ماکرۆن لە ناوچەکە بە هێلیکۆپتەر چۆتە دەرەوە بۆمبێکی دوکەڵی ئاراستەی هێلیکۆپتەرەکە کردوە، لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکاندا ناسنامەی ئەنجامدەرەکە دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی ماکرۆن گەیشتەوە شوێنی مانەوەی خۆی، ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا.
داواکاری گشتی دژەتیرۆر بە سێ تۆمەتی هەوڵدان بۆ لەناوبردنی هێلیکۆپتەرێکی پۆلیس و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی ئەو کەسانەی کە لەناو ئەو هێلیکۆپتەرەدا بون و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی وڵات تۆمەتباری دەکات.