تاڵیبان 31ى ئابی بە پشوى نیشتمانیى ڕاگەیاند

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان ئەو رۆژەی دوایین سەربازی بیانی وڵاتەکەی جێهێشت، وەک پشووی نیشتمانیی ناساند.

لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە نووسینگەی حکوومەتی کاتیی تاڵیبان بڵاویکردووه‌تەوە، بەو پێیە 31ی ئاب هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی دوایین سه‌ربازی بیانی له‌ ئه‌فغانستان و رۆژی كۆتاییهاتنی داگیركاریی ئەفغانستانه‌، وەک پشووی نیشتمانیی لە سەرتاسەری وڵاتدا ناسێندرا.

دوای ئه‌وه‌ دانوستانەكانی ئاشتی له‌ نێوان حکوومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، ململانێکانی نێوان لایەنەکان لە هاوینی 2021دا تاویان سه‌ند و تاڵیبان دەستیکرد بە کۆنترۆڵکردنی یه‌ك له‌دوای یه‌کی شارەکانی ئەفغانستان.

هاوتەریب لەگەڵ ئەوه‌دا هێزه‌ بیانییەکان كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ناتۆدا له‌ ئه‌فغانستان بوون، کشانەوەی سه‌ربازانیان خێراتر کردبوو.

بەو شێوەیەش دوایین سەربازی ئەمەریکی لە 31ی ئابی 2021دا کۆتایی هات و بەپێى بڕیارێکى حکومەتى تاڵیبانیش ئەو رۆژە کراوە بە پشوى نیشتمانیى لەسەرتاسەرى وڵاتدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار