یەکێتی و پارتی سەبارەت بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ ئێران ڕێککەوتوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لەهەڕەشەكانی بۆ سەر حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسنووری هەرێمی كوردستان، بەرپرسێكی سەربازی كۆمەڵەی شۆڕشگێران ئاشكرایدەكات» ئێران شەش مانگ مۆڵەتی پێداون».

بەرپرسێكی سەربازی كۆمەڵەی شۆڕشگێری ئێران كەنەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەهاوڵاتی وت:»حكومەتی هەرێم مۆڵەتی شەش مانگیان پێمان داوە كەبچینە دوو كەمپی سلێمانی و هەولێر یاخود هەرێمی كوردستان جێبهێڵین، وتیان ئێمە دەسەڵاتمان نییەو یەك ساڵە خەریكین لەبەر ئێوە تاران و بەغدا دەكەین».

ئەو بەرپرسە سەربازییە وتیشی:»پێیان وتین دەبێت خۆتان رادەستی نەتەوەیەكگرتووەكان بكەن و سەركردەكانی رۆژهەڵات و هەرێم تائێستا لەوبارەیەوە خۆیان بێدەنگ كردووە، بەڵام بەرپرسانی سەربازی هەردوو كۆمەڵەو دیموكرات ئەوە رەتدەكەنەوە، لەكاتێكدا یەكێتی هەردوو كۆمەڵەكەی بانگ كردووە بۆ سلێمانی و پارتیش دیموكرات و پاكی بانگ كردووە بۆ هەولێر».

«پێیان وتوون ئێران دوو مانگ مۆڵەتی داوە بەیەكێتی و پارتی كە دەبێت حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هەرێم چۆڵ بكەن یاخود بكرێنە كەمپەوە، بەڵام یەكێتی و پارتی داوای شەش مانگیان كردووەو ئێرانیش بەوە رازی بووە»، ئەو بەرپرسە سەربازییەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕان وای وت.

كۆماری ئیسلامی ئێران هاوشێوەی توركیا هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی چالاكییەكانی حزبەكانی رۆژهەڵات كۆنترۆڵ بكات، ئەوەش دوای رووداوەكەی ژینا ئەمینی كەخۆپیشاندانی فراوانی لێكەوتەوەو سەدان كەس كوژران و برینداربوون.

حزبەكانی رۆژهەڵات بەهۆی بەهێزبوونی رێكخستنەكانیان لەشارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، كۆماری ئیسلامی ئێرانی نیگەران كردووە.

هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران لەچەندین ناوچەی سەر سنوری هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان هێزێكی زۆری هێناوەو چەندین جۆری چەكی ئامادە كردووەو سەكۆی موشەكی لەچەندین شوێن جێگیركردووە.

لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی تەواوی زانیارییەکان لەسەر ڕێکەوتنی یەکێتی و پارتی لەگەڵ ئێران لەباری حزبەکانی ڕۆژهەڵات بخوێنەوەو

لێرە کلیک بکە

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار