لە كەنار ئاوەكانی توونس سێ بەلەم بە کۆچبەرەوە ژێرئاو کەوت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسێکی دادوەری تونس رایگەیاند، سێ بەلەمی کۆچبەران لە کەنارە ئاوییەکانی تونس ژێر ئاوکەوتن و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە  لانیکەم 12 کۆچبەری ئەفریقی بێسەروشوێنن.

بەهۆی خراپی بارودۆی ئەمنی و ئابووری بەشێكی زۆر لەوڵاتانی كیشوەری ئەفریقا، خەڵكی ئەو وڵاتانە هەڵدین و چەندین ڕێگەی سەخت و ناهەموار دەگرنەبەر بۆ ئەوەی بگەنە وڵاتێك ئارامتر

ڕوداوەکە لە کاتێکدا ڕویداوە کە کۆچبەران هەوڵیان دەدا لە دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو ئیتاڵیا بپەڕنەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەلەمەکانی کۆچبەران کە لە تونسەوە دەڕۆن، بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە.

فەوزی ئەلمەسمودی، دادوەری دادگای سفاکس ڕایگەیاندوە، پاسەوانی کەناراوەکان 152 کەسی دیکەیان لە کەناراوەکانی شاری سفاکس لە باشوری تونس ڕزگارکردوە، دوای ئەوەی سێ بەلەمی کۆچبەران ژێر ئاو کەوتون.

بەپێی داتاكانی مافی ئابوری و كۆمەڵایەتییەكانی تونس، تەنها لە ماوەی چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا ڕێگری لە ١٤ هەزار و ٩٦٣ كەس كراون لە ڕێگەی دەریاوە لە تونسەوە بپەڕێنەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لە مانگی ئایاردا  ٥٣٤ قوربانی و بێسەروشوێن بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمی كۆچبەرانەوە

جێگەی ئاماژەیە، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی سودانەوە چەندین هەزار كەس ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بوون، بۆ ئەم مەبەستەش بەشێكی زۆریان  ڕێگای دەریایان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی بگەنە وڵاتانی ئەوروپا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار