ڤلادیمێر پوتین بۆ گروپى ڤاگنەر: ئەوەى رودەدات یاخیبونە و وەڵامەکانمان توند دەبن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی رووسیا رایدەگەیێنێت، سزای هەموو ئەوانە دەدەن لە "یاخیبوونە سەرباز"ییەکەی ڤاگنەردا بەشدارن و بە "ناپاکی" تۆمەتباریکردن.

ئەمڕۆ  شەممە، 24-6-2023، ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە پەیامێکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، "هەموو ئەوانەی بە هەڕەشە یان هەڵخەڵەتاندن بێت، کراونەتە ناو سەرکێشییەکی تاوانکارییەوە، ئێستا بەرەو ئەنجامدانی تاوانی زۆر جیددی پاڵنراون، ئەویش یاخیبوونی سەربازییە."

وتیشى: ئەوەى لە جەنگى جیهانى یەکەمدا رویدا رێگە نادەین ئێستا روبداتەوە، ئێمە بەرگرى لە روسیا و گەلى خۆمان دەکەین ئەو خیانەت و خەنجەرەى لەلایەن خیانەتکارانەوە روبەڕومان کرایەوە، ئێمە بە توندى روبەڕوى دەبینەوە و ئەمە خیانەتە لە نیشتیمان.

جەختیکردەوە کە "ئەمەى گروپى ڤاگنەر دەیکات هەڕەشەیەکە لەسەر نیشتیمان و گەلەکەمان و وەڵامەکانمان توند و یەکلاکەرەوە دەبێت ئەوانەى کە لە ریزى خیانەتکاران وەستان روبەڕوى سزا دەبنەوە لەبەردەم یاسادا".

پوتین لەبارەى دۆخى ئێستاى روسیاوە وتى: هێزە ئەمنییەکانمان سوپاى روسیا لە ئامادەباشى تەواودایە و لە مۆسکۆ بارى لەناکاوى روبەڕوبونەوەى تیرۆر راگەیەنراوە و بارودۆخ لە رۆستۆف لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.

گوتەکانی پووتین دوای ئەوە دێت، درەنگانی شەوی هەینی، یاڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر، کرێملنی بەوە تۆمەتبارکرد هێرشی مووشەکی بۆسەر هێزەکانی ڤاگنەر کردووە. وەزارەتی بەرگریی رووسیا راستەوخۆ ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، بەڵام پریگۆژین فەرمانی هێرشکردنە سەر سوپای رووسیای دەرکرد.

هەر شەوی رابردوو هێزە چەکدارەکانی گرووپی ڤاگنەر لە ئۆکرایناوە بەرەو هەرێمی رۆستۆڤ لە باشووری رووسیا بەڕێکەوتن و کاژێر 7:30 خولەکی سەرلەبەیانی  کۆنترۆڵکردنی شاری رۆستۆڤ و بنکە سەربازییەکانی نێو ئەو شارەیان راگەیاند.

بەڵام سەرۆکی ڕوسیا  ڕەتیکردەوە دەستبەسەر ئەو ناوچەیەدا گیرابیت و  ئەوەی ئاشکرا کرد کە  دۆخی شاری رۆستۆڤ ناسەقامگیرە و گوتی، هەموو هەوڵێک بۆ جێگیرکردنی دۆخەکە دەدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار