ئاڵۆزییەکانی ڕوسیا بەردەوامە لە پەرەسەندن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 رەوشی روسیا دوای یاخیبونی گروپی ڤاگنەر تا دێت ئاڵۆز دەبێت و ھێزەکانی ڤاگنەر، دوای کۆنترۆڵکردنی شارەکانی رۆستۆڤ و ڤۆرۆنیج بەرەو شاری لیبیتسک بەڕێگاوەن بەم شێوەیەش لە مۆسکۆ نزیک دەبنەوە.

یەڤگینی بریگۆجین فەرماندەی ڤاگنەر لە تۆمارێکی دەنگیدا رایگەیاند، بەبێ تەقە فەرماندەی سوپایان لە شاری رۆستۆڤ کۆنترۆڵکردووەو دانیشتوانی شارەکەش پێشوازیان لێکردوون.

بەوتەی سەرچاوەکان ، ھێزەکانی ڤاگنەر دوای کۆنترۆڵکردنی شارەکانی رۆستۆڤ و ڤۆرۆنیج بەرەو شاری لیبیتسک بەڕێگاوەن، دەسەڵاتدارانیش لیبیتسکیش داوایان لە دانیشتوانی شارەکە کردوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

هەروەها هەندێک سەرچاوەی هەواڵ کۆنترۆڵکردنی شاری لیبیتسک یان بڵاوکردۆتەوە بەڵام پشتڕاست نەکراونەتەوە.

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە لە سەر رێگای ئێم فۆڕ لە دەرەوەی شاری ڤۆرۆنیج ھێزەکانی ڤاگنەر بۆردومانکراون، ھەروەھا لە ناو شاری ڤۆرۆنیج ئاگر لە کۆگایەکی سوتەمەنی کەوتووەتەوە.

ھەروەھا ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لە رێگاکانی دەرەوەی مۆسکۆی پایتەخت خاڵی پشکنین دانراوەو ھاتوچۆ لە رووباری مۆسکۆ راگیراوە، لەلایەکی تریشەوە وتەبێژی کۆشکی کرملین دەنگۆکانی ھەڵھاتنی پوتنی لە مۆسکۆوە بۆ شاری سانبترسبۆرگ  رەتکردەوەو رایگەیاند، پوتن لە نوسینگەکەی خۆی لە کرملین کاری ئاسایی خۆی دەکات.

هاوکات رەمەزان قادیرۆڤ سەرۆکی شیشان پشتیوانی خۆی بۆ پوتن دووپاتکردەوەو رایگەیاند، ھێزەکانی ئامادەن ھاوکار بن لە ھەوڵەکانی دامرکاندنەوەی یاخیبوونەکە بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار