ڤاگنەر پێشنیازی وڵاتێکی قبوڵ کرد و جوڵەی بەرەو مۆسکۆ راگرت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەسەر داواکارى و نێوەندگیرى سەرۆکى بیلاروس، فەرماندەى گروپى چەکدارى ڤاگنەر رازیبو بە راگرتنى جوڵەى چەکدارى بەرەو مۆسگۆ .

نوسینگەی راگەیاندنی ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوسیا بڵاوى کردەوە، یڤگنی پریگۆژین فەرماندەی گروپی ڤاگنەر پێشنیازی ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆی سەرۆكی بیلاڕوسیا بۆ ڕاگرتنی جموجۆڵی هێزەکانیان لە ڕوسیا و گرتنەبەری هەنگاوی زیاتر بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان قبوڵ کردوە.

هەروەها سەرۆکی ڤاگنەر، بۆ "رێگریکردنی لە خوێنڕشتن،" پاشەکشەی هێزەکانی بۆ پێگەکانیان رادەگەیێنێت.

یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی ڤاگنەر رایگەیاند "بۆ رێگریکردن لە خوێنڕشتن، ئێستا کە ئێمە 200 کیلۆمەتر لە مۆکسۆوە دوورین، بڕیارماندا چەکدارەکانمان بگەڕێنینەوە سەنگەرەکانیان".

بەپێى راگەیەنراوەکە، لەئێستاشدا جوڵەی ڤاگنەر بەرەو مۆسکۆ راگیراوە.

لەبارەى پاراستنى شەڕکەرانى گروپى ڤاگنەرەوە، سەرۆکى بیلاروس ئاشکراى کردووە کە ئەو پرسە پێویستە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لوکاشینکۆی لەگەڵ سەرۆکی ڤاگنەر قسەی کردووە و بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا مامەڵە دەکات.

سەرۆکی ڤاگنەر نزیکەی 25 هەزار پیاوی لەبەردەستیدایە و نزیکەی پێنج هەزاریان لە شاری ڕۆستۆڤ لە باشووری وڵاتەکە بوون، ئەو شارەی پریگۆژین بە وتەی خۆی دەستی بەسەردا گرتووە و گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ پێداویستییە جەنگییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار