کەنەدا و ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوی تەقینەوەی ژێردەریایی "تیتان" دەکەن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمریکا و کەنەدا، رایانگەیاند دەست بە لێکۆڵینەوە لە کارەساتی تەقینەوەی ژێردەریایی "تیتان" دەکەن کە لە کاتی گەشتێکدا بۆ بینینی پاشماوەی تایتانیک ونبوو و گیانلەدەستدانی پێنج کەسی لێکەوتەوە.

 فەرمانگەی نیشتمانیی سەلامەتی گواستنەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، تەقینەوەی ژێردەریایی تیتان بەشێوەیەکی "کارەساتبار"بە "کارەساتێکی گەورەی دەریایی" ناوبردووە و ئاماژە بەوە کراوە کە ئاسایشی کەناراوەکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەسەر تەقینەوەی ژێردەریاییەکە دەستپێدەکات.

لای خۆیەوە فەرمانگەی نیشتمانیی سەلامەتی گواستنەوەی کەنەدا (TSB) رایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە کارەکانی کەشتیی بەناو "Polar Prince" کە تیتانی لە ناوچەی نیوفاوندلاند لە کەنەداوە راکێشرا بۆ شوێنی پاشماوەی کەشتی تایتانیک لە زەریای ئەتڵەسی دەکات.

فەرمانگەی نیشتمانیی سەلامەتی گواستنەوەی کەنەدا راشیگەیاند کە بڕیاری لێکۆڵینەوەکە "لەگەڵ لێکۆڵینەوەی رووداوەکانی گواستنەوەی کەنەدا، یاسای ئەنجوومەنی سەلامەتیی و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان گونجاوە".

تیتان کە بە نزیکەی بایی ٩٦ کاتژمێر سەرچاوەی ئۆکسجینەوە بەڕێکەوت و پێشبینی دەکرا کە ماوەی گەشتەکەی ٢،٥ کاتژمێر بخایەنێت، دوای یەک کاتژمێر و ٤٥ خولەک لە چوونە ناو دەریاوە پەیوەندی لەگەڵ کەشتیی بەناو "Polar Prince" بچڕابوو. بەهۆی کارنەکردنی GPSوە ژێردەریاییەکە لەلایەن کەشتییەکەوە ئاراستە دەکرا.

کاربەدەستانی ئاسایشی کەناراوەکانی ئەمریکا، لە ٢٢ی حوزەیراندا ئەوەیان راگەیاند کە ژێردەریایی تیتان بەشێوەیەکی "کارەساتبار" تەقیوەتەوە و پارچە پارچە بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار