لە ساڵی ٢٠٢١ دا لەهەر 17 کەسێک لەجیهان یەکێکیان ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی ئامارێک لە ساڵی ٢٠٢١، لە سەرانسەری جیهاندا لە هەر ١٧ کەسێک یەک کەس ماددەی هۆشبەر بەکارهێناوە.

نووسینگەی نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکان ''راپۆرتی جیهانی ٢٠٢٣ی ماددەی هۆشبەر''ی بۆ رای گشتیی بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە: لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ٪٢٣ زیادی کردووە و لە ساڵی ٢٠٢١دا، لە هەر ١٧ کەسێکی ١٥-٦٤ ساڵان یەک کەس ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە.

هەروەها لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ساڵی ٢٠٢١دا، ٢٩٦ ملیۆن کەس ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە، ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٨٤ ملیۆن بووە و لەو یەک ساڵەدا رێژەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سەدا ١٨ زیادی کردووە.

وەک لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە: خەمڵاندنەکان بۆ ئەو کەسانەی دەرزی ماددە هۆشبەر بەکاردەبەن زیاترە لە ساڵانی پێشوو، بەو پێیەی خزمەتگوزارییەکانی چارەسەرکردن و دەستێوەردانەکانی دیکە بەپێی پێویست نییە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو ماریجوانا زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا و لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢١٩ ملیۆن کەس ئەم ماددەیان بەکارهێناوە، کە دەکاتە سەدا چواری ژمارەی دانیشتوانی جیهان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار