کارگوزارێک بەفرگرێکی لە زانکۆیەک کوژاندەوە کە بووە هۆی لەناوچونی 20 ساڵ توێژینەوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی کارگوزارێک ساردکەرەوەیەکی تاقیگەیەک دەکوژێنێتەوە بەهۆی ئەوەی سەوتەکەی بێزاری دەکات ژمارەیەکی زۆر نمونە لەناودەچن بەم شێوەیەش توێژینەوەی چەندین ساڵی ئەو تاقیگەیە لەناودەچێت.
دوای ڕوداوەکە سکاڵا کراوە کە تیایدا هاتووە خاوێنکەرەوەکە ساردکەرەوەی تاقیگەکەی کوژاندۆتەوە بۆ ڕاگرتنی "بیپێکی بێزارکەر" کە دروستی دەکرد بە مەش نمونە (سامپڵ)ی "زیاتر لە 20 ساڵ توێژینەوە لەناوچووە"
پەیمانگای پۆلیتەکنیکی ڕێنسێلەر لە نیۆرک سکاڵای یاسایی دژی کۆمپانیایەکی خاوێنکردنەوە تۆمارکرد دوای ئەوەی یەکێک لە کارمەندەکانی هەوڵیدا "بیپێکی بێزارکەر" ڕابگرێت بە کوژاندنەوەی بەفرگری یەکێک لە تاقیگەکان کە بووە هۆی لەناوچونی تەواوی نمونەکانی ناوی.
پێویست بووە بەفرگرەکە بەردەوام لە پلەی گەرمی -80 پلەی سەدیدابێت، لە سکاڵا یاساییەکەدا هاتووە کە تەنانەت "گۆڕانکارییەکی بچووک بە سێ پلە دەبێتە هۆی زیانی کارەساتبار و لەوانەیە زۆرێک لە کلتووری خانە و نموونەکان لەدەست بچن
بەڵگەنامەکانی دادگا دەڵێن کە ئەو نمونانەی لەناوچوون دەکرا کلیلی دۆزینەوەو تیگەیشتنی چەندین بابەتی گرنگ بوبن لە بوارەکانی کیمیا و زیندەزانی کیمیاییدا
لە سکاڵاکەدا، دامەزراوەکە دەڵێت تیمەکەیان ڕێوشوێنی توندی بۆ پارستنی بەفرگرەکە گرتۆتەبەر لەوانە دانانی سندوقێکی قوفڵی سەلامەتی لەسەر دەروازەکە و کۆگاکەی، بەڵام لە ۱۷ی ئەیلوول لە لایەن پاکەرەوەیەکەوە بە نوی ژۆزێف کوژێنراوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە پارێزەری پاکەرەوەکە دەڵێت کە ئەو کارگوزارە گوێی لە جەڕەسی سەر بەفرگرەکە بووە بۆیە وایزانیوە کوژاوەتەوە و ویستوێتی هەڵیبکاتەوە.
لە ئێستادا ئەو کەیسە لە دادگایەو پەیمانگاکە بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار داوای قەرەبوو لە کۆمپانیای خاوێنکەرەوەکە دەکات