دوای یاخیبونەکەی ڤاگنەر، روسیا زیادکردنی موچەی سوپا رادەگەیەنێت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حکومەتی روسیا بەنیازە موچەی کارمەندانی سوپای ڕوسیا زیادبکات، ئەوەش دوای چەند رۆژێک لە یاخیبونی چەکداری لەلایەن گروپی تایبەتی ڤاگنەرەوە.
لە نوسراوێکی فەرمی حکومەتی روسیا دەرکەوتووە، بڕیاردراوە موچەی سەربازانی سوپای روسیا بە رێژەی ١٠٪ زیاد بکرێت و ئەو بڕیارەش لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە جێبەجێدەکرێت.
ئەو بڕیارەی حکومەتی روسیا دوای دو هەفتە لە یاخیبونی چەکداری گروپی سەربازی تایبەتی روسی ڤاگنەر دێت، رۆژی شەممەی رابردوو گرووپی چەکداری ڤاگنەر کە بەشێک بوون لە سوپای رووسیا و لە جەنگی ئۆکرانیادا بەشدار بوون هەڵگەڕانەوەی خۆیان لە دژی رووسیا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ئەو وڵاتە راگەیاندوگروپەکە بۆ ماوەیەکی کورت دەستی بەسەر شاری ڕۆستۆڤ لە باشوری ڕوسیادا گرت و بە ئاراستەی مۆسکۆ پێشڕەوی کرد.
دواتر بە نێوەندگیری سەرۆکی بێلاروسیا گرووپى ڤاگنەر کۆتایی بە یاخی بوونەکەی هێنا و سەرۆکی رووسیاش رایگەیاند، سەرجەم تۆمەتەکانی یاخی بوون لەسەر فەرماندەی گرووپی چەکداری ڤاگنەر هەڵگیراوە و چەکدارانیشی دەتوانن یان ببنە سەربازی سوپای روسیا یان بچنە بێلاروسیا.